له دوای واژووكردنی ڕێككه‌وتنی كۆمپانیای ده‌لتا كریسێنت ئینێرجی ئه‌مه‌ریكی له‌گه‌ڵ خۆسه‌ری ڕۆژئاڤای كوردستان بۆ وه‌به‌رهێنان له كێڵگه‌كانی نه‌وتی ژێر ده‌ستی هه‌سه‌ده، ماڵپه‌ڕێكی ئه‌مه‌ریكی هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه واشنتن ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی پلانی دووه‌میش كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی هێزێكی تری تایبه‌ت بۆ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات دروست بكات، كه ئه‌ركی سه‌ره‌كییان ته‌نیا پاراستنی كێڵگه‌كانی نه‌وت ده‌بێت.
ماڵپه‌ڕی "
ئه‌نتی وار"ی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، بۆ پاراستنی زیاتری كێڵگه‌كانی نه‌وت له هه‌ر پیلانێكی ئه‌سه‌د و ئێران و ڕووسیا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ر له‌وه‌ی هه‌نگاوی كرده‌یی بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كه و هه‌سه‌ده بكرێ و نه‌وت به‌رهه‌م بهێنرێ و كه‌رتی وزه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات نۆژه‌ن بكرێته‌وه، واشنتن خه‌ریكی دروستكردنی هێزێكی تری تایبه‌ت و پێشكه‌وتووه كه سه‌ر به هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌بن و ئه‌ركی سه‌ره‌كییان بریتی ده‌بێ له پاسه‌وانیكردنی بیره‌كانی نه‌وت و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكی ده‌بن له ناوچه نهوتیییهكان.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی داوه كه به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی دزه‌یان كردووه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به هه‌ماهه‌نگی و گفتوگۆ كردووه، بۆ چۆنیه‌تیی دروستكردنی ئه‌و هێزه نوێیه و هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیش ئاماده‌یی ته‌واویان بۆ سه‌رخستنی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ربڕیوه و كه‌سانی به‌هێز بۆ هێزه‌كه ئاماده ده‌كه‌ن، كه هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه‌یان تێدا ده‌بێت، كه داواكراو ده‌بن.
له به‌شێكی تری بابه‌ته‌كه هاتووه، ئه‌و هێزه توانایه‌كی زۆریان ده‌بێ و ده‌بنه پشتیوانێكی به‌هێزی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیش له ناوچه‌كه، كه له داهاتوو ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ بیكات به ناوچه‌یه‌كی ته‌واو جیاواز له سووریا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌یشدا ئه‌و پلانه‌ی واشنتن زۆر پرسیاری به دوای خۆیدا هێناوه، به تایبه‌ت ویستی ڕاسته‌قینه‌ی واشنتن له كۆتایی یارییه‌كه‌دا چییه و چی بۆ كورده‌كان ده‌كات له سووریا؟
هه‌سه‌ده ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه و ئه‌مه‌ریكایش مه‌شق و ڕاهێنان و پڕچه‌كیان ده‌كات
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و پلانه بۆ ئه‌وه بێ كه ئه‌مه‌ریكا ئه‌و كێڵگه نه‌وتیانه له ژێر ده‌ستی خۆی بهێڵێته‌وه و كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا وه‌به‌رهێنانی تێدا بكه‌ن، ئه‌مه به مانای ئه‌وه دێ، تا ماوه‌یه‌كی زۆر دوورتر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌مێننه‌وه، كه ئه‌مه‌یش به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كانی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئێسته‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه كه هه‌میشه دووپاتی له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌رێكی تریش ئه‌وه‌یه تره‌مپ قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه بكاته‌وه كه له نێو ڕای گشتی ئه‌مه‌ریكا تووشی هاتووه، له‌وكاته‌ی پشتی له كورده‌كان كرد و خیانه‌تی لێ‌كردن و له به‌رانبه‌ر هێرشی دڕندانه‌ی توركیا جێی هێشتن.
ئه‌گه‌رێكی تریش ئه‌وه‌یه پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و هێزه نوێیه به ته‌واوی ئاماده و پڕچه‌ك ده‌كات بۆ پاراستنی بیره‌كانی نه‌وت، ئه‌وكات سه‌رجه‌م هێزه‌كانی خۆی له سووریا ده‌كێشێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌یش بژاره‌یه‌كی دروست نابێت، چونكه ڕووسیا و ئێران و ئه‌سه‌د ده‌توانن بچنه‌وه ناوچه‌كه هه‌رچه‌ند هێزیش بوونی هه‌بێ، له كاتێكدا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تێیدا جێگیر نه‌بن.
ماڵپه‌ڕه‌كه نووسیویه‌تی، كه تێچووی ئه‌و پلانه‌ی ئه‌مه‌ریكا تا ئێسته ڕوون نییه، كه به چ بڕه پاره‌یه‌ك واشنتن ئه‌و هێزه دروست ده‌كات و جۆری هێزه‌كه چۆن ده‌بێ و تواناكان و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و چه‌كانه‌ی بۆیان ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێ، هه‌موو ئه‌وانه قه‌باره‌ی بودجه‌ی دروستكردنی ئه‌و هێزه دیاریی ده‌كه‌ن، ڕوونیش نییه كه ئه‌مه‌ریكا ئه‌مه بۆ مامه‌ڵه‌كردنێكی تر ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌ستیان له نێو هاوكێشه‌كانی سووریا هه‌یه، یان هه‌ر به ڕژدی مه‌به‌ستیه‌تی بۆ هه‌میشه له‌و ناوچه‌یه بمێنێته‌وه و پشتیوانی ته‌واوی كورده‌كان بێت.
ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌و هێزه بریتی ده‌بێ له كێڵگه‌كانی نه‌وتی ڕۆژئاڤای كوردستان
ئاشكرابوونی ئه‌و هه‌وڵه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه چه‌ند ڕۆژێكه به پشتیوانی حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و هه‌واڵگری دیمه‌شق و كۆماری ئیسلامی ئێران، ئاژاوه و ناكۆكی و كرده‌ی تاوانكاری له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری دێرزوور ڕووی له زیادبوون كردووه، به‌شێك له هۆزه‌كانی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن تاران و دیمه‌شقه‌وه هاندراون تا دۆخی ناوچه‌كه بشلهژێنن و نائارامی و پشێوی دروست بكه‌ن، تا بتوانن كۆسپ له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه دروست بكه‌ن كه له نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كورده‌كان واژوو كراوه.
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ، كه ئه‌مه‌ریكا پێشوه‌خته هه‌ستی به پیلانێكی له‌وجۆره‌ی ئه‌سه‌د و تاران كرد بێ، بۆیه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و كۆشكی سپی ڕه‌زامه‌ندیان به كۆمپانیاكه‌ی ئه‌مه‌ریكا داوه كه ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕۆژئاڤا واژوو بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش بۆ پاراستن و تۆكمه‌كردنی ئاسایشی ناوچه‌كانی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت هه‌رزوو بیریان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه پێویسته لقێكی تر بۆ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات دروست بكه‌ن، كه ئه‌ركی سه‌ره‌كی پاراستنی كێڵگه‌كانی نه‌وت بێ، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كێڵگه‌كان بمێننه‌وه و پارێزگاری له سامانی نه‌وتی ناوچه‌كه بكه‌ن و هه‌رگیز ڕێ نه‌ده‌ن بكه‌وێته ده‌ست ئه‌سه‌د و هیچ وڵاتێكی تر كه ڕۆڵیان له سووریا هه‌یه.