بەرماڵی كاغەزی سەفەری لە مزگەوتەكانی هەولێر نوێژی لەسەر دەكرێت

:: AM:09:09:12/08/2020 ‌
بەرپرسێكی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی ڕای دەگەیەنێت، بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان، ئێستە بەرماڵی كاغەزی سەفەری بەسەر بەشێك لە مزگەوتەكان دابەش كراوە و نوێژی لەسەر دەكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەم نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بەرماڵی كاغەزی سەفەری بەسەر بەشێك لە مزگەوتەكانی سنووری پارێزگای هەولێر دابەش كراوە.

بەرماڵی كاغەزی سەفەری بەسەر بەشێك لە مزگەوتەكانی سنووری پارێزگای هەولێر دابەش كراوە
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف گوتی، ئەو بەرماڵە بەمەبەستی زیاتر هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی لەبارەی باشتر پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و نوێژخوێنان لە ڤایرۆسی كۆرۆنایە كە ماوەیەكە بەشێوەیەكی بەربڵاو تەشەنەی كردووە.

باسی لەوەش كرد، بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر، لە ڕێی پشكێنەرەكانەوە بەرماڵی كاغەزی سەفەری بەسەر بەشێك لە مزگەوتەكانی سنووری پارێزگای هەولێر دابەش كراوە كە لەلایەن خێرخوازێكەوە دابین كرابوو.

ڕوونی كردەوە، ئەو بەرماڵە تەنیا یەكجار نوێژی لەسەر دەكرێت، هەروەها لە هەوڵی ئەوەداین ئەو بەرماڵە بۆ سەرجەم مزگەوتەكانی سنووری پارێزگای هەولێر دابین بكرێت.



وشە - رامیار جەواد