ماوەی چەند رۆژێكە بەهای زێڕ لە بازاڕەكانی دنیا بە خێرایی رووی لە دابەزین كردووە و نزمترین نرخی لە ماوەی سێ هەفتەی رابردوو تۆمار كردووە.
بەگوێرەی
goldprice ئەمڕۆ چوارشەم هەر ئۆنسێك زێڕ لە هەزار و 914 دۆلارەوە تا هەزار و 866 دۆلار دابەزی و دواجار لە 22ی تەمووزی رابردوو زێڕ بەم نرخە فرۆشراوە. ئەو دابەزینە لە سەعاتەكانی یەكەمی كردنەوەی بۆرسە تۆمار كرا و ئێستە هەر ئۆنسێكی بە هەزار و 200 دۆلار دەفرۆشرێت.
دوێنێ سێشەمیش زێڕ بە رێژەیەكی بەرچاو دابەزیبوو.
دوێنێ سێشەمیش زێڕ بە رێژەیەكی بەرچاو دابەزیبوو. لە دەستپێكی رۆژەكە هەر ئۆنسێك زێڕ بە دوو هەزار و 28 دۆلار دەفرۆشرا، بەڵام ئێوارەكەی بە هەزار و 911 دۆلار داخرا.
دوێنێ رووسیا بە فەرمی پێكوتەكەی پەسند كرد و بڕیاری دا لە خەڵك بدرێت، پوتینیش بۆ یەكەم جار ئەم پێكوتەیەی بۆ كچەكەی بەكار هێنا و باس لەوە كرا كاریگەرییەكانی ئەرێنی بوون.