گوته‌بێژی سه‌ربازیی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له تویتێكدا داوای ڕوونكردنه‌وه له سوپای توركیا ده‌كات.
ده‌بێت توركیا ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه سزا بدات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ی ئاب، یه‌حیا ڕه‌سوول گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر چه‌ندان تویتی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی توركیاوه كردووه. دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌وان ڕێ ناده‌ن خوێنی عێراقییه‌كان به فیڕۆ بڕوات و داوای ڕوونكردنه‌وه‌یشیان له سوپای توركیا كردووه.
ڕوونی كردووه‌ته‌وه، "هێرشه‌كه له ناو خاكی عێراق و له سنووره‌كانی ئێمه ئه‌نجام دراوه، تاوانه‌كه‌ی توركیا سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین و داواشی له سوپای ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ین وێڕای ڕِوونكردنه‌وه له‌باره‌ی هێرشه‌كه، ئه‌نجامده‌رانیشی سزا بدات."
یه‌حیا ڕه‌سوول ڕای گه‌یاندووه، پێشتر هۆشداریماندا له ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی عێراق، بۆیه پێویسته به‌هه‌مووان بڵێین كه خوێنی عێراقییه‌كان به نرخه و ڕێ ناده‌ین به فیڕۆ بڕوات.
دوێنێ سیشه‌م 11ی ئاب، فڕۆكه‌كانی توركیا ھێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری سه‌ر به حكوومه‌تی عێراقییان له ناوچه‌ی برادۆست بۆردمان كرد، به‌وھۆیه‌وه چه‌ند فه‌رمانده و سه‌رباز شه‌ھید و بریندار بوون، دوای ڕووداوه‌كه و وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگریی توركیای بۆ به‌غدا هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه بڕیار بوو سبه‌ی پێنجشه‌م 13ی ئاب ئه‌نجام بدرێت.