پڕۆژەی رووپێوی لاوانی هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكات

:: AM:10:45:12/08/2020 ‌
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، پڕۆژەی رووپێوی لاوانی هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكەین و توانای و بڕوانامەی لاوان دەزانین.

ئەمڕۆ چوارشەم 12ـی ئاب، حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە رۆژی جیهانی گەنجان و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی، وەك وەزارەت پڕۆژەی رووپێوی لاوانی هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكەین.

بە مەبەستی زانینی تەمەن و رێژە و توانا و بڕوانامەیان
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان ڕای گەیاند، ئەو پڕۆژەیە كە پێكهاتووە لە چەند پرسیارێكی جیاواز و دەخرێنە بەردەم گەنجان، بە مەبەستی زانینی تەمەن و رێژە و توانا و بڕوانامەیان.

باسی لەوەش كرد، بەو پڕۆژەیە توانای لاوانی هەرێمی كوردستانمان بۆ دەردەكەوێت و لە داهاتوو دەتوانین سوودیان لێ‌ ببینین.

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی لاوانە، لە 17ی كانوونی یەكەمی 1999 نەتەوە یەكگرتووەكان، بەپێی بڕیاری 54 ڕۆژی 12ـی ئابی وەك ڕۆژی لاوانی جیهان دیاری كرد، تا لەو ڕۆژەدا لاوان هان بدرێن بۆ ڕۆڵ بینینیان لە بەرقەراركردنی ئاشتی و ئاسایش و بزاڤی لاوان لەناو كۆمەڵگا.



وشە - رامیار جەواد