وەزارەتی دارایی بەڕێوەبەرایەتییەکی بۆ چاودێری مەرزەکان دامەزراند

:: AM:11:29:12/08/2020 ‌
وەزیری دارایی و ئابووری بڕیارێكی نوێی دەركرد بۆ دروستكردنی بەڕێوەبەرایەتییەكی نوێ‌ تا باشتر چاودێری مەرزە نێودەوڵەتییەكانی هەرێمی كوردستان بكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 12ـی ئاب، وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی كردووەتەوە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری بڕیاری نوێی دەركردووە بۆ دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتییەك.

لە پێناو چاكسازیی زیاتر لە دەروازە سنوورییەكان و بەرزكردنەوەی شەفافییەت لە كاری گومرگیدا
ڕوون كراوەتەوە، بڕیارەكە لە پێناو چاكسازیی زیاتر لە دەروازە سنوورییەكان و بەرزكردنەوەی شەفافییەت لە كاری گومرگیدا. وەزیری دارایی و ئابووری واژووی كرد لەسەر كردنەوەی "بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی" كردووە.

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگە و ئەركی چاودێریكردنی گومرگەكانە.





وشە - رامیار جەواد