هاوپه‌یمانی نه‌سری حه‌یده‌ر عه‌بادی، به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی بۆردمانه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه.
به‌هیچ جۆرێك قابیلی قبووڵ نییه و پێویسته هه‌ڵوێست له‌وباره‌یه‌وه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه هه‌بێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ی ئاب،
هاوپه‌یمانی نه‌سر له ڕاگه‌یانراوێكدا ڕای گه‌یاندووه، به‌هه‌موو جۆرێك ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ی به‌رانبه‌ر به سه‌روه‌ری خاكی عێراق ده‌كرێت له‌لایه‌ن توركیاوه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ن، كه بووه هۆی شه‌هیدبوونی ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری عێراقی له خاكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و پێشێلكارییه پێشهاتێكی مه‌ترسیداره و ده‌رچوونه له یاسا و بنه‌ماكانی نێوده‌وڵه‌تی، بۆیه ئێمه وه‌ك هاوپه‌یمانی نه‌سر پێمان وایه كه به‌هیچ جۆرێك قابیلی قبووڵ نییه و پێویسته هه‌ڵوێست له‌وباره‌یه‌وه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه هه‌بێت.
زیاتر هاتووه، حكوومه‌تی عێراق ده‌بێت به ئه‌ركی خۆی هه‌ستێت و سكاڵا دژی توركیا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش تۆمار بكات، ده‌بێت له‌سه‌ر جۆری وه‌ڵامدانه‌وه و بژارده‌كان تاوتوێی ته‌واو بكرێت.
هاوپه‌یمانی نه‌سر داوایش له حكوومه‌تی توركیا ده‌كات پابه‌ند بێت به سیاسه‌تی دراوسێیهتیهوه له‌سه‌ر بنه‌مای دروستبوونی پێوه‌ندییه‌كی دروست له‌گه‌ڵ عێراق، ئه‌و وڵاته‌یش به‌رپرسیارێتی هه‌موو كارێكی هه‌ڵه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ كه ئه‌نجامی داوه.
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، "داوا له سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان و چالاكانی مه‌ده‌نی عێراق ده‌كه‌ین، ڕیزه‌كانیان یه‌ك بخه‌ن وه‌ك برایه‌ك بۆ به‌رگریكردن له شه‌ره‌ف و سه‌روه‌ری وڵات پێكه‌وه بسازێن".
دوێنێ سیشه‌م 11ی ئاب، فڕۆكه‌كانی توركیا ھێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری سه‌ر به حكوومه‌تی عێراقییان له ناوچه‌ی برادۆست بۆردمان كرد، به‌وھۆیه‌وه چه‌ند فه‌رمانده و سه‌رباز شه‌ھید و بریندار بوون، دوای ڕووداوه‌كه و وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگریی توركیای بۆ به‌غدا هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه بڕیار بوو سبه‌ی پێنجشه‌م 13ی ئاب ئه‌نجام بدرێت.