به‌هۆی گه‌ڕانی به‌رده‌وامی تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی وڵاتان و لبنان به‌دوای چاره‌نووسی نزیكه‌ی 40 كه‌س كه تا ئێسته هه‌واڵیان نییه و جه‌سته‌یان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، له‌ژێر باڵه‌خانه و خانووه ڕووخاوه‌كاندان و هه‌ندێكیان له‌ناو ده‌ریاكاندان، له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌یان ئاماری قوربانییه‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت.
ئه‌مڕۆ ته‌رمی دوو كه‌سی تريان له ناوچه‌ی مه‌رفای به‌یرووت ده‌رهێناوه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ی ئاب، وه‌زاره‌تی فریاكه‌وتنی
ڕووسیا له چوارچێوه‌ی هاوكارییه‌كانیان بۆ ده‌رهێنان و ڕزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ژێر باڵه‌خانه و خانووه ڕووخاوه‌كانی به‌یرووته‌وه ڕای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ ته‌رمی دوو كه‌سی ترمان له ناوچه‌ی مه‌رفای به‌یرووت ده‌رهێناوه.
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لبنان ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كۆی گشتی ژماره‌ی كوژراوانی ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه‌ی به‌یرووت تا ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه‌ته 171 كه‌س، تا ئێسته‌یش چاره‌نووسی 40 كه‌س دیار نییه و گه‌ڕان به‌دوایاندا به‌رده‌وامه، زیاتر له شه‌ش هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون، 300 هه‌زار هاووڵاتییش بێ ماڵ ماونه‌ته‌وه.
شایانی باسه هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ڕووسیا و فڕه‌نسا و توركیا و ئوردن و ئیماڕات چه‌ندان تیمی ده‌رهێنان و ڕزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ژێر باڵه‌خانه و خانووه ڕووخاوه‌كانی به‌یرووته‌وه، پێكهێناوه و كۆكردنه‌وه و ناردنی هاوكارییه‌كان بۆ لبنانیش له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه به‌رده‌وامی هه‌یه، له هه‌رێمی كوردستانیش له ڕێی ڕێكخراوی بارزانی نه‌مره‌وه هاوكارییه‌كان بۆ هاووڵاتییانی لبنانی گه‌یشته وڵاته‌كه.
ئێواره‌ی سێشه‌می ڕابردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له به‌نده‌ری به‌یرووت ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌وكات ئاشكرایان كرد كه 154 كه‌س كوژراون و زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌سیش بریندار بوونه، له‌ناو برینداره‌كاندا زیاتر له 100 كه‌س دۆخیان زۆر خراپه. هاوكات هه‌زاران كه‌سی تریش زیانی مادیی زۆریان به‌ركه‌وتووه، به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی هاووڵاتییانه‌وه‌یش ڕۆژی دووشه‌م 10ی ئاب، حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته له ژێر گوشاری خۆپێشانده‌ران ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.