وه‌زیری ته‌ندروستی ڕووسیا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كاتی به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنای ئاشكرا كرد و رای گه‌یاند، "له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا پێکوتەی كۆرۆنا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ئێمه گوێ به‌و ڕه‌خنانه ناده‌ین كه له ڤاكسینه‌كه ده‌گیرێت، چونكه ڕه‌خنه‌كان بێ بنه‌مان".
زاناكانمان بۆ ماوه‌ی دوو مانگه به به‌كارهێنانی به‌رزترین ته‌كنه‌لۆجیا تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر كردووه و تێدا سه‌ركه‌وتوو بوونه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ی ئاب،
میخائیل مۆراكشۆ وه‌زیری ته‌ندروستی ڕووسیا ڕای گه‌یاند، "وڵاته‌كه‌مان په‌ره‌پێدانی پێکوتەی كۆرۆنا له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی پێشكه‌وتوو په‌ره پێ داوه ڕه‌خنه‌كانیش ده‌بێت زانستی بن، چونكه زاناكانمان بۆ ماوه‌ی دوو مانگه به به‌كارهێنانی به‌رزترین ته‌كنه‌لۆجیا تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر كردووه و تێدا سه‌ركه‌وتوو بوونه".
ئاماژه‌ی دا، "هه‌ستی كێبه‌ركێكردن له نێوان ده‌وڵه‌تانی دنیادا وای كردووه گومانیان هه‌بێت له‌باره‌ی سه‌لامه‌تی پێکوتەیی كۆرۆنای ڕووسی، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه باس له ناسه‌لامه‌تی و ناته‌ندروستی ڤاكسینه‌كه ده‌كه‌ن، هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه، وڵاتانی ئه‌وروپا ئه‌وكات هۆشیان هاته‌وه كه ئێمه په‌ره‌پێدانه‌كه‌مان ڕاگه‌یاند، ئێسته بۆ پێشكه‌وتنه‌وه‌یان پڕوپاگه‌نده بڵاو ده‌كه‌نه‌وه".
وه‌زیری ته‌ندروستی ڕووسیا ڕوونی كرده‌وه، "له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی تردا ڤاكسینی سپۆتنیكی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رهه‌م ده‌هێنن، ئه‌م ڤاكسینه كۆتایی به ڤایرۆس له جه‌سته ناهێنێت، به‌ڵكو ده‌توانێ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌رگری په‌یدا بكات و له تووشبوون به ڤایرۆسی كۆڤید-19 بپارێزێت."
ڕۆژی سێشه‌م 11ی ئاب، ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیای فیدراڵ له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی له ڕێی ڤیدیۆ كۆنفڕانسه‌وه، به‌رهه‌مهێنانی یه‌كه‌م ڤاكسینی كۆرۆنای تاقیكراوه‌ی له ڕووسیا ڕاگه‌یاند، كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆرباش كۆتایی به كۆڤید 19 ده‌هێنێت.