وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 سه‌عاتی ڕابردووی كۆرۆنای له هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند و به‌پێی ئاماره‌كه ده‌رده‌كه‌وێ كه تووشبوون به كۆرۆنا له كوردستان ڕوو له هه‌ڵكشانی زیاتر ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ی ئاب، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوو 566 هاووڵاتیی تووشبی كۆرۆنا بوون و زۆرترینیان كه 389 كه‌سه له هه‌ولێرن و 54 له سلێمانی و 27 له گه‌رمیان و 69 له دهۆكن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی باسی له‌وه كردووه كه له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوو 16 هاووڵاتیی به كۆرۆنا مردوون، به‌ڵام 164 تووشبووی كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
ئێسته له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا گه‌یشته 18 هه‌زار و 766 كه‌س و چاكبووه‌كانیش 10 هه‌زار و 644 كه‌س و ئه‌وانه‌یشی به كۆرۆنا مردوون 686 كه‌سن.