ماوەیەك بوو ئامارەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ئیسپانیا و فڕەنسا بە تەواوی دابەزیبوون، بەڵام دووبارە بە خێرایی رووی لە هەڵكشان كردووەتەوە.
تەنیا لە 24 سەعاتی رابردوو ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا بەراورد بە رۆژێك پێشتر، دوو هێندە هەڵكشاوە و بەشێك لە هۆكارەكەش بۆ شلكردنی رێوشوێنەكان دەگەڕێتەوە.
وەزارەتی تەندروستی فڕەنسا بڵاوی كردەوە، لە یەك رۆژدا هەزار و 400 حاڵەتی نوێ لە وڵاتەكەیان راگەیەنراوە و 14 كەسیش بە ڤایرۆسەكە مردوون.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەرۆكی فڕەنسا هەر جۆرە كۆبوونەوەیەكی قەدەغە كرد ژمارەیان لە پێنج هەزار كەس زیاتر بێت و ئەو بڕیارەش تا كۆتایی مانگی تشرینی یەكەم جێبەجێ دەكرێت.
بەگوێرەی
رادیۆفەردا، لە ئیسپانیاش رۆژانە پێنج هەزار كەس تووشی كۆرۆنا دەبن، لە كاتێكدا ژمارەی تووشبووان بە رێژەیەكی بەرچاو كەمی كردبوو.
كۆرۆنا لەو شوێنانەش زیادی كردووە كە چەندان مانگ بوو هیچ حاڵەتێكیان لێ تۆمار نەكرابوو.
بۆ ماوەی 102 رۆژ هیچ حاڵەتێكی كۆرۆنای لێ تۆمار نەكرابوو
لە ئۆكلاند كە گەورەترین شاری نیوزلەندایە، بۆ ماوەی 102 رۆژ هیچ حاڵەتێكی كۆرۆنای لێ تۆمار نەكرابوو، بەڵام چوار حاڵەتی نوێ تۆمار كران.
بەگشتی لە دنیادا 20 ملیۆن و 500 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون و نزیكەی 750 هەزار كەسیش گیانیان لە دەست داوە.