وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، پڕۆژه‌یه‌كیان ئاماده كردووه بۆ هاوكاریكردنی خێزانه هه‌ژاره‌كان. بریكاری وه‌زاره‌ت رای ده‌گه‌یه‌نێت، بڕی 150 هه‌زار دینار ده‌ردێته خێزانه هه‌ژاره‌كان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ی ئاب، زه‌كیه ساڵح بریكاری وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به "وشه"ی راگه‌یاند، پڕۆژه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی كار له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ رێكخراوی ی‌و ئین دی پی ئاماده كراوه بۆ هاوكاریكردنی خێزانه هه‌ژاره‌كان.
روونی كرده‌وه، له رێی سیستمێكه‌وه ناوی ئه‌و خێزانانه له‌سه‌ر ئه‌و پێوه‌رانه‌ی دیاری كراون تۆمار ده‌كرێن، پاشان له‌گه‌ڵ باشبوونی دۆخی ته‌نگژه‌ی دارایی، كار به‌و سیستمه ده‌كرێت.
هاوكاری خێزانه هه‌ژاره‌كانی ده‌كرد به‌ڵام به‌هۆی بوونی ته‌نگژه‌ی دارایی ئه‌و هاوكارییه وه‌ستێنرا
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چه‌ند پاره ده‌درێت به هه‌ر خێزانێك؟ بریكاری وه‌زاره‌تی كار گوتی، بڕی 150 هه‌زار دینار ده‌درێت به‌و خێزانانه‌ی شایسته‌ن، پلانه‌كه ئاماده كراوه و ده‌ستی پێ كراوه.
ئه‌وه له كاتێكدایه تا ساڵی 2105 وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی تۆڕی پاراستنی خێزانی هه‌بوو، هاوكاری خێزانه هه‌ژاره‌كانی ده‌كرد، به‌ڵام به‌هۆی بوونی ته‌نگژه‌ی دارایی ئه‌و هاوكارییه وه‌ستێنرا.