بڕیاری داخستنی دەروازە سنوورییەكان لە شەواندا دەرچوو

:: PM:01:31:12/08/2020 ‌
وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە، لە شەواندا سەرجەم دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دابخرێن.

ئەمڕۆ چوارشەم 12ـی ئاب، لە نووسراوێكی وەزیری دارایی و ئابووریدا هاتووە، لە درێژەی پرۆسەی چاكسازی لە دەروازە سنوورییەكان، وەزیری دارایی و ئابووری بڕیاری دا كە شەوانە دوای تەواوبوونی كارە گومرگییەكان، دەرگای سەرەكی دەروازە سنوورییەكان بۆ ناو هەرێمی كوردستان دابخرێن.

ئەمەش لە پێناو ڕێگرتنە لە دیاردەی قاچاخچیەتی لە دەروازە نێودەوڵەتییەكان
لە نووسراوەكەدا ڕوون كراوەتەوە، ئەو بڕیارە تایبەت بە بارهەڵگرەكانە، هەروەها بڕیارەكە بخرێتە ئەستۆی بەڕێوەبەرایەتی دەروازەكان تا ڕۆژی دواتر جووڵەی بازرگانی دەست پێ دەكاتەوە، ئەمەش لە پێناو ڕێگرتنە لە دیاردەی قاچاخچیەتی لە دەروازە نێودەوڵەتییەكان.

ئەو بڕیارە لە كاتێكدایە ئێستە حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو هەوڵێكیان داوە بۆ ئەوەی ڕێگری بكەن لە هێنانی باری قاچاخ و ڕێكخستنی كاروباری دەروازە سنوورییەكان.



وشە - رامیار جەواد