له گوندی وێنه‌ی سنووری شاره‌دێی گه‌رمكی پێنجوێن، له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ هێنانی 20 كیلۆگرام زێڕی قاچاخ له ئێرانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور، ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌دا گیرا و شۆفێره‌كه‌شی رووبه‌ڕووی یاسا كرایه‌وه.
زێڕەکەیان لە ئێرانەوە هێنابوو
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م عه‌مید فه‌خره‌دین عه‌بدوڵا فه‌رمانده‌ی لیوای پاسه‌وانی سنووری پارێزگای سلێمانی به"وشه"ی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له هه‌وڵێكی هێنان و ئاودیوكردنی بڕی 20 كیلۆگرام زێڕ له ئێرانه‌وه به‌شێوه‌ی قاچاخ بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، له‌رێی گوندی وێنه‌وه كه ده‌كه‌وێته سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێن ئاگادار كراینه‌وه، له پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچوون، توانرا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری پێنجوێنه‌وه، شۆفێری ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان ده‌بڵ بگرین كه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا بڕی 20 كیلۆ زێڕی شاردبووه‌وه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، دوای گرتنی شۆفێره‌كه و ئه‌و بڕه زێڕه‌ی كه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوو، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا و شۆفێره‌كه‌ش رووبه‌ڕووی یاسا كراوه‌ته‌وه.
"ئه‌و زێڕه زۆره له ئێرانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی قاچاخ هێنرابووه ناوچه‌كه و نیازی خاوه‌نه‌كه‌ی وابوو كه بیباته سنووری پارێزگای سلێمانی". فه‌خره‌دین عه‌بدوڵا وای گوت.
ئه‌كره‌م حه‌مه‌ئه‌مین دانیشتووی گوندی وێنه بۆ "وشه" گوتی، به‌داخه‌وه ماوه‌یه‌كه كه باسی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ له هه‌رێمی كوردستان گه‌رم بووه، رۆژانه ئاگادارین كه هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه له‌م سنووره‌وه زێڕ بهێنرێت، كه ئه‌وه‌ش زۆربه‌ی له لایه‌ن كه‌سانی ئێرانی و نه‌ناسراوه‌وه هه‌وڵی زۆری بۆ ده‌درێت، چونكه پاره‌یه‌كی خه‌یاڵییان لێی ده‌ست ده‌كه‌وێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌رده‌وام وه‌ك هاووڵاتییان ئاگاداری سنووره‌كه‌مانین، به‌ڵام پێویسته هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور و ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانیش چاوكراوه‌تر بن.
گوندی وێنه، ده‌كه‌وێته سنووری شاره‌دێی گه‌رمكی سه‌ر به شارۆكه‌ی پێنجوێن و نزیكه له سنووری ئێرانه‌وه، له‌لایه‌ن قاچاخچییه‌كانه‌وه رێ لاوه‌كییه‌كانی به‌كار ده‌هێنرێت.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی