شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ كه ئێسته بانگه‌شه‌ی خۆپێشاندان ده‌كات و بووه به گاڵته‌جاری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ده‌یه‌وێ دژایه‌تی چاكسازی بكات و به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ باشتركردنی بژێوی هاووڵاتییان ده‌ری كردووه، بشارێته‌وه.
شاسوار عه‌بدولواحید ناوی راسته‌قینه‌ی " هه‌یسه‌م عه‌بدولواحید"ه و دوای راپه‌ڕینی ساڵی 1991 ناوی خۆی گۆڕیوه بۆ "شاسوار"، باوكی ئه‌و كه‌سه نزیك بووه له داروده‌سته‌ی سه‌دام حوسێن دیكتاتۆری ئه‌وكاته‌ی عێراق كه سه‌تان تاوانی گه‌وره‌ی به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان كردووه.
باوكی شاسوار له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكان تا راپه‌ڕین، كاری شێف و كهبابچێتی بۆ "دائیره‌ی ئه‌من"ی سلێمانی كردووه
به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی كه‌سانی ڕه‌سه‌نی خه‌ڵكی سلێمانی كه بۆ "وشه" قهسهیان كردووه، باوكی شاسوار له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكان تا راپه‌ڕین، كاری شێف و كهبابچێتی بۆ "دائیره‌ی ئه‌من"ی سلێمانی كردووه، ده‌ستی هه‌بووه له ئازاردانی خه‌ڵكی سلێمانی و دانی زانیاری به به‌عس.
ئه‌و كارانه‌ی باوكی هۆكاری سه‌ره‌كی بوون كه ساڵی 1991 له ترسی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ماڵیان بچێته‌وه بۆ به‌غدا و ساڵی 1998 جارێكی تر گه‌ڕانه‌وه بۆ سلێمانی. خه‌ڵكی سلێمانی باش ده‌زانن كه ئه‌و خێزانه له سه‌ره‌تاوه به‌شێك بوون له ئازاردانی خه‌ڵكه‌كه، ئێسته‌یش شاسوار به هه‌موو جۆرێك و به هه‌وڵی چه‌ند كه‌سێك ده‌یه‌وێ خه‌ڵكی ئه‌و شاره نه‌حه‌سێنه‌وه.
چه‌ند كه‌تنێكی تری شاسوار:
له‌كاتی بانگه‌شه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، له‌سه‌ر داوای "مالیكی و عه‌بادی" كه ئه‌وكاته راسته‌وخۆ دژایه‌تیی كوردستانیان ده‌كرد، به‌ره‌ی نه‌خێری پێكهێنا، به‌ڵام به‌ره‌كه هه‌رزوو شكستی هێنا و په‌رته‌وازه بوون.
له‌كاتی رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017دا، شاسوار له كه‌ناڵه‌كانیه‌وه پشتگیریی خیانه‌ته‌كه‌ی ده‌كرد و به ئاشكرا گوتی، ئه‌گه‌ر سبه‌ی سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان رابگه‌یه‌نرێ، ئه‌وان دژی ده‌وه‌ستنه‌وه.
وه‌ك چه‌ندان جار دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه كه‌ركووك شارێكی كوردستانی نییه و هه‌وڵه‌كانیشی بۆ به عێراقیبوونی چڕ كردووه‌ته‌وه.
خۆی و سروه‌ی خوشكی كه‌وتنه كاری بازرگانی و ده‌ست تێكه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق و دژایه‌تی كوردستان، ئێسته‌یش خوشكه‌كه‌ی شاسوار له به‌غداوه كه /هیچ ناسنامه‌یه‌كی نییه/ كه‌وتووه‌ته دژایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان و پیلانگێڕی ده‌كات.
شاسوار له چوارچێوه‌ی ئه‌و بانگه‌شانه بوو كه ماوه‌یه‌ك له مه‌وبه‌ر داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی كوردستانیان ده‌ركرد به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی خه‌ڵكی كوردستان و خوێنی شه‌هیدان له‌به‌رچاو بگرن.
بۆی ده‌ركه‌وتووه چاكسازی رژده و ده‌بێ پێوه‌ی پابه‌ند بێ، جارێكی تر بانگه‌شه‌ی خۆپێشاندان ده‌كات
ئه‌مانه به‌شێكن له‌و كارانه‌ی شاسوار كه له ماوه‌ی رابردوودا كردوونی، به‌ڵام سه‌رباری هه‌موو ئه‌و تاوان و بانگه‌شانه‌ی دژی خه‌ڵكی كوردستان، له سلێمانی ناوبانگی "شادز" یان "قه‌رزار عه‌بدولواحید"ی لێ نراوه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاره‌ی هه‌زاران خاوه‌ن پشكی چاڤی لاندی خواردووه و نایداته‌وه.
شاسوار سه‌رباری ئه‌وه‌ی قه‌رزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، به‌ڵام هه‌ركاتێك كه چاكسازی هه‌نگاوی ڕژد بنێ، ئه‌و ده‌كه‌وێته هه‌وڵدان بۆ تێكدانی كوردستان و پێشێلكردنی بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئێسته‌یش كه بۆی ده‌ركه‌وتووه چاكسازی رژده و ده‌بێ پێوه‌ی پابه‌ند بێ، جارێكی تر بانگه‌شه‌ی خۆپێشاندان ده‌كات، شوان زراری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، چاكسازی له‌سه‌ر هیچ كه‌سێك باز نادات و هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه له بڕگه و ماده‌كانی یاساكه‌دا پابه‌ند كراون.
شاسوار عه‌بدولواحید جیا له‌وه‌ی له كاری بازرگانی شكستی هێناوه و قه‌رزاری زۆربه‌ی خه‌ڵكه، له هه‌مان كاتدا دوای دروستكردنی نه‌وه‌ی نوێ و به‌ده‌ستهێنانی هه‌شت كورسی، به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی جیا بوونه‌وه و لیسته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی عێراقیش شكستی هێنا.
ئێسته‌یش نه‌وه‌ی نوێ كه جووڵانه‌وه‌یه‌كی چه‌ند كه‌سییه، له به‌رده‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و لێكترازانه، ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆ كه بانگه‌شه‌ی خۆپێشاندان ده‌كه‌ن، ژماره‌یه‌كیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و به كۆمه‌ڵ وازهێنانیان ڕاگه‌یاند.
له‌باره‌ی كهناڵهكانیشی یه‌كێك له كهرمهندانی ئێن ئارتی به "وشه"ی گوت، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه كه‌ناڵه‌كه مووچه‌ی نه‌داوه به كارمه‌نده‌كانی و وه‌ك له‌ماوه‌ی ڕابردوویش ژماره‌یه‌ك له كارمه‌نده‌كانی كه‌م كرده‌وه.
باسی له‌وه‌یش كرد كه پێشتر شاسوار درۆی له‌گه‌ڵ كارمه‌نده‌كان كردووه و گوتوویه‌تی كه‌ناڵه‌كه‌ی فرۆشتووه، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت كه له پێناو ده‌ركردنی هه‌ندێك كارمه‌ند ئه‌و درۆیه‌ی كردووه.