به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و رۆشنبیری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له چوونی ھێزێكی پێشمه‌رگه بۆ سنووری برادۆست ده‌كرێت، راست نییه.
رەنگە هێزی پاسەوانی سەرسنوور جموجۆڵیان هەبووبێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ی ئاب، لیوا به‌كر فه‌قێ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و رۆشنبیری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، ده‌مێكه ھێزێكی پێشمه‌رگه‌ی فه‌رمانده‌ی ھه‌ڵگورد له ده‌ڤه‌ری برادۆست ھه‌یه، ئێسته‌ش ھه‌ر ئه‌و ھێزه له‌وێیه و ھیچ ھێزێكی نوێ ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه نه‌كراوه، له سنووره‌كانیش ھێزی پاسه‌وانی سنوور كه سه‌ر به عێراقن جێگیرن و ره‌نگه ئه‌وان جموجووڵیان كردبێت.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، به‌ھۆی رووداوه‌كانی دوێنێوه ھیچ فه‌رمانێك نه‌دراوه بۆ جووڵه‌پێكردنی ھێزی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی برادۆست، ته‌نیا ئه‌و ھێزه له‌وێیه كه پێشتر ھه‌ر له‌وێ بووه، بۆیه ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له جووڵه‌ی هێز ده‌كه‌ن راست نییه.
دوێنێ له ده‌ڤه‌ری برادۆست فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردمانی ئه‌و ناوچه‌یان كرد و به‌ھۆیه‌وه دوو فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنوور كه كورد بوون شه‌ھید كران، دواتر ھه‌ندێك میدیا ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه كه ھێزێكی گه‌وره‌ی یه‌كه‌ی 80 بۆ ئه‌و ناوچانه جووڵێنراوه و مه‌ترسی پێكدادان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ھه‌یه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبڕاهیم