وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌وروپا هه‌ینی داهاتوو دانیشتنێكی نائاسایی بۆ تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یرووت و پێشهاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ساز ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌یش به هه‌نگاوێكی تری ئه‌وروپا بۆ نزیكبوونه‌وه له ناوچه و به‌هێزكردنی ڕۆڵ و پێگه‌ی خۆی له ناوچه‌كه داده‌نرێت.
نوێنه‌ری باڵای كاروباری ده‌ره‌وه و سیاسه‌تی ته‌ناهی له
یه‌كێتیی ئه‌وروپا "جۆزیپ بۆرێل" له تویتێكدا دووپاتی كرده‌وه، كه بانگهێشتی دانیشتنێكی به په‌له و نائاسایی ئه‌نجوومه‌نی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌كه‌ین، كۆبوونه‌وه‌كه له دوای نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 14ی ئاب/ئۆگه‌ستس ئه‌نجام ده‌درێت.
پێشهاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دۆخی لبنان ده‌خرێته به‌رباس
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه ئامانجی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێكردنی كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ی ناوچه‌كه و جیهان ده‌بێت، به تایبه‌ت دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یرووت و كارلێك و كاریگه‌رییه‌كانی، هه‌روه‌ها ته‌نگژه و ئاڵۆزییه‌كانی بیلاڕووس كه ماوه‌یه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه.
سازكردنی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له‌سه‌ر داوای یۆنانه، دوای ئه‌وه‌ی پێشتر حكوومه‌تی ئه‌سینا داوایه‌كی به په‌له‌ی ئاراسته‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا كرد، تا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ساز بكرێ و تاوتوێی دۆسیه‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌سینا و ئه‌نكه‌ره بكات به تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسی دوورگه‌ی قوبڕس و پێشێلكارییه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر یۆنان.