سه‌ركرده‌یه‌كی میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق به توندی دژی پرۆژه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی عێراق و كوێت له ڕێی هێلی ئاسنین و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه به‌یه‌كه‌وه ده‌وه‌ستێته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی كوێت و سوودێكی ئه‌وتۆی بۆ عێراق نییه.
حه‌سه‌ن سالم سه‌ركرده له فراكسیۆنی سادقون كه به باڵی سیاسی میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق داده‌نرێ له
ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به توندی دژی ئه‌و پرۆژه‌یه وه‌ستاوه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه دروستكردنی هێلی ئاسنین له نێوا كوێت و عێراق، پیلانگێڕییه‌كی گه‌وره‌یه و ده‌بێته هۆی وێرانكردنی به‌نده‌ره‌كانی عێراق و زیندووكردنه‌وه‌ی به‌نده‌ری موباره‌ك له وڵاتی كوێت.
هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ وڵاتانی تر ئه‌نجام بدرێ میلیشیاكان دژی ده‌وه‌ستنه‌وه و ته‌نیا به پرۆژه‌كانی نێوان ئێران و عێراق ڕازین
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی میلیشیاكان هێرش ده‌كاته سه‌ر فوئاد حوسێنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و به پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كوێت و په‌راوێزخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق تۆمه‌تباری ده‌كات، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه پرۆژه‌كه له لایه‌ن لیژنه‌ی وزاری هاوبه‌شی عێراق و كوێت له 27ی تهمووز/یۆلیۆ بڕیاری لێدراوه.
چاودێران دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه میلیشیاكان به هیچ شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌و پرۆژانه‌ی ئێران ناوه‌ستنه‌وه و به زیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق ناوی نابه‌ن، كه ئێران خه‌ریكه به‌نده‌ره‌كانی عێراق به ته‌واوی كۆنتڕۆڵ ده‌كات، به‌ڵام هاتوون دژی پرۆژه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی عێراق و كوێت به هێلی ئاسنین وه‌ستاونه‌ته‌وه و نایانه‌وێ به هیچ شێوه‌یه‌ك جیا له ئێران، عێراق پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێكی تر به‌ره‌و باشبوون بچێت و له ڕووی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانییه‌وه جموجۆڵه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو زۆر فره‌وانتر بن.