كۆمكاری عه‌ره‌بی به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی دوێنێی توركیای كرد بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور و دووپاتی له‌وه‌یش كردووه كه كۆمكاری عه‌ره‌بی له پشت هه‌ر هه‌نگاو و وه‌ڵام و كاردانه‌وه‌یه‌كی عێراق ده‌وه‌ستێته‌وه كه دژی توركیا بیگرێته‌به‌ر.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌حمه‌د ئه‌بو غێت وێرای سه‌ركۆنه‌كردنی توندی هێرشه‌كه‌ی توركیا كه بووه هۆی شه‌هیدبوونی دوو ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازێكی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور، ئه‌مه‌یشی به پێشێلكارییه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق ناوبرد و به ڕێزنه‌گرتن له بنه‌ماكانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناوبرد.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا سكرتێری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان كردووه و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرایی بۆ بریندارانیش خواستووه.
پشتیوانی هه‌ر هه‌نگاوێكی عێراق له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین بۆ سنووردانان له به‌رانبه‌ر پێشێلكارییه‌كانی توركیا
هاوكات به‌رپرسێكی
كۆمكاری عه‌ره‌بی دووپاتی كرده‌وه، كه به ته‌واوی پشتیوانی هه‌ر جموجۆڵێكی حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌و پێشێلكارییانه‌ی توركیا، تا كاریگه‌ری و فشاره‌كان زیاتر بێ و بتوانرێ سنوورێك بۆ كاره تێكده‌رییه‌كانی توركیا له ناوچه‌كه دابنرێ و ئارامی و ئاسایشی سنووره‌كانی عێراقیش به پارێزراوی بمێنێته‌وه.
ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌م فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیا هێرشی كرده سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور، به‌وهۆیه‌وه دوو ئه‌فسه‌ر شه‌هیدبوون و دوو كه‌سی تریش برینداربوون، هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و حكوومه‌تی عێراق به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌یان كرد و سه‌ردانی خلوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا بۆ عێراق هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، به‌شێك له لایه‌نه‌كانیش داوای ده‌ركردنی باڵوێزی توركیا له عێراق ده‌كه‌ن.