دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردمانی هێزه‌كانی پاسه‌وانیی سنووری سه‌ر به عێراقیان كرد و كوژراوی لێ كه‌وته‌وه، ئه‌مڕۆ عێراق هێزێكی بۆ سه‌ر سنووری توركیا جووڵاندووه.
هێزه‌كه به چه‌كی قورس و مامناوه‌ند به‌ره‌و سنوور جووڵێنراوه
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ی ئاب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌رپرسانی عێراقی ئه‌مڕۆ رایان گه‌یاندووه، هێزێك بۆ سه‌ر سنووری توركیا جووڵه‌ی پێ كراوه كه ئه‌ویش كاردانه‌وه‌ی رووداوه‌كه‌ی دوێنێیه كه كوشتنی دوو ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازێكی لێ كه‌وته‌وه.
زیاتر روونی كرده‌وه، هێزه‌كه به چه‌كی قورس و مامناوه‌ند به‌ره‌و سنوور جووڵێنراوه. بهدغا مه‌به‌ستیه‌تی به‌رانبه‌ر به رووداوه‌كه‌ی دوێنێ، هه‌ڵوێست بنوێنێ و كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاو كردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی، فڕۆكه‌كانمان له عێراق چه‌ند ئامانجێكی كورده‌كانیان پێكاوه.
دوێنێ سیشه‌م 11ی ئاب، فڕۆكه‌كانی توركیا ھێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری سه‌ر به حكوومه‌تی عێراقییان له ناوچه‌ی برادۆست بۆردمان كرد، به‌وھۆیه‌وه چه‌ند فه‌رمانده و سه‌رباز شه‌ھید و بریندار بوون، دوای ڕووداوه‌كه و وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگریی توركیای بۆ به‌غدا هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه بڕیار بوو سبه‌ی پێنجشه‌م 13ی ئاب ئه‌نجام بدرێت.