هه‌ڵه‌بجه بووه‌ته خاوه‌نی پسووله‌ی خۆراكی تایبه‌ت به‌خۆی و ده‌بێت كارتی وه‌رگرتنی نه‌وت بگۆڕێت، له به‌رانبه‌ردا پێنچ هه‌زار دینار له هاووڵاتی وه‌رده‌گیرێت و ئه‌مه‌یش نیگه‌رانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، قایمقامی ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێ، به فشاری ئێمه دروستكردنی كارتی نه‌وت له نۆ هه‌زار دیناره‌وه كه‌م كراوه‌ته‌وه بۆ پێنچ هه‌زار دینار.
ئه‌گه‌ر کارتەکانیان نەگۆڕن ده‌بێت بڕۆن له سلێمانی نه‌وت وه‌ربگرن
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ی ئاب، نوخشه ناسیح قایمقامی ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، فۆڕمی خۆراكی هه‌ڵه‌بجه گۆڕاوه به 282 و له‌سه‌ر سلێمانی نه‌ماوه، بۆیه ده‌بێت كارتی وه‌رگرتنی نه‌وت بگۆڕێت، ئه‌وه‌ش له ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام دراوه و ماوه‌ته‌وه شاره‌دێكانی، ئێسته بڕیاره‌كه بۆ گۆڕینی كارتی نه‌وتی هه‌ردوو شاره‌دێی خورماڵ و بیاره‌یه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، له‌م بڕیاره‌دا ده‌بێت زیاتر له حه‌وت هه‌زار خێزانی شاره‌دێكانی خورماڵ و بیاره كارتی نه‌وت بگۆڕن، له لایه‌ن كۆمپانیایه‌كه‌وه كارته‌كه دروست ده‌كرێت كه گرێبه‌سته‌كه‌ی وابوو، هه‌ر خێزانێك نۆ هه‌زار دینار بدات و له به‌رانبه‌ر كارته‌كه وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئێمه فشارمان بۆ كۆمپانیاكه هێنا و پاره‌كه كه‌م كرایه‌وه بۆ پێنچ هه‌زار دینار، پێمان گوتن دۆخی دارایی هاووڵاتییانی ئه‌م سنووره‌ی ئێمه باش نییه و پێویسته به كه‌متر له‌و پاره‌یه كارتی نه‌وت دروست بكه‌ن.
"بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان له‌كاتی هاتنی نه‌وت به‌شه نه‌وته‌كه‌یان وه‌ربگرن، پێویسته بڕۆن و كارته‌كانی ئێسته‌ی نه‌وتیان ڕاده‌ستی بریكاری خۆراكه‌كانیان بكه‌نه‌وه تا كارتی نوێیان بۆ ده‌ربكرێت و بكرێت به هه‌ڵه‌بجه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی هاتنی نه‌وت هیچ گرفتێكیان بۆ دروست نه‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ناوی سلێمانییه‌وه بێت، ئه‌وه ده‌بێت بڕۆن له سلێمانی نه‌وت وه‌ربگرن". نوخشه ناسیح وای گوت.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی له ساڵی ڕابردوو به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كان به‌هۆی وه‌ستانی دابه‌شكردنی نه‌وت نه‌وتیان وه‌رنه‌گرت، ئاخۆ له گۆڕینی كارتی نه‌وت بۆیان قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه؟ قایمقامی هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێ، ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی هه‌ڵه‌بجه و شاره‌دێكان كه پار به‌هۆی وه‌ستانی نه‌وت له به‌غداوه نه‌وتیان وه‌رنه‌گرت، ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ هاتنی به‌شه نه‌وت، دابه‌شكردن له‌و گه‌ڕه‌كانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ین و پێشتر نه‌وت به‌وان ده‌درێت.
هه‌ڵه‌بجه / عه‌زیز ڕه‌سووڵ