لەوكاتەی ئاماری قوربانیانی كۆرۆنا لە دنیا 20 ملیۆن و 500 هەزار تووشبوو و 746 هەزار حاڵەتی مردنی تێپەڕ كرد، وەزارەتی تەندروستی عێراق دوایین ئاماری تووشبوونی رۆژانەی راگەیاند، كە لە 24 سەعاتی رابردوودا 3441 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار كراوە.
كۆی ئاماری تووشبوون لە عێراق 160436 حاڵەتە
لەو ماوەیەدا 19933 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكانی كۆرۆنا لە عێراق ئەنجام دراوە و 3441 حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراوە، 616 لە بەغدا و 389 لە هەولێر و 108 لە سلێمانی و 154 لە نەجەف و 69 لە دهۆك و 287 لە كەربەلا و 220 لە كەركووك و 86 لە دیالە و 125 لە زیقاڕ و 54 لە دیوانییە 58 لە بابل و 128 لە میسان و 577 لە بەسڕە و 202 لە واست و 60 لە سەڵاحەدین و 73 لە نەینەوا و 140 لە موسەنا و 95 لە ئەنبار.
هەر لەو ماوەیەدا 2439 حاڵەتی چاكبوونەوە تۆمار كراوە، 93 لە هەولێر و 46 لە سلێمانی و 57 لە كەركووك و 25 لە دهۆك، جیا لە 57 حاڵەتی مردن، نۆ لە هەولێر و پێنج لە سلێمانی و دوو لە دهۆك و دوو لە كەركووك، كۆی ئاماری تووشبوون 160436 حاڵەت و چاكبوونەوە 114541 حاڵەت و مردنیش 5588 حاڵەتە.