ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانی تر هاووڵاتییان به‌دوای هه‌نگوینی باش ده‌گه‌ڕێن و نرخی هه‌نگوینیش به‌هۆی كه‌می به‌رهه‌مه‌كه‌ی، ڕووی له گرانی كردووه. هه‌نگه‌وانانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن هه‌نگوینی باش بۆ فڕۆشتن هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی سووده‌كانی داوكاری له‌سه‌ر زۆر بووه و ئه‌مساڵیش نه‌خۆشی و چه‌ندان هۆكاری تر وای كردووه به‌رهه‌می هه‌نگه‌وانی كه‌م بێت.
هه‌نگوین هاورده نه‌كرێت نرخه‌كه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ی ئاب، ئه‌حمه‌د پشده‌ری سه‌رۆكی ڕێكخراوی هه‌نگه‌وانانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مساڵ له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی كه‌شوهه‌وا و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی، دۆخی هه‌نگوین كورتی هێناوه و ڕوو له كه‌مبوونه‌وه‌دایه، له كوێستانه‌كانیش "شیله" وه‌ك پێویست نه‌بوو به‌هۆی ره‌شه‌با و كوله و سن، چونكه ڕێژه‌یه‌كی زۆر سن هه‌بوو.
زیاتر گوتی، "به‌و هۆیه‌شه‌وه ڕێژه‌ی 50%ی هه‌نگوینی خۆماڵی هه‌رێمی كوردستان كه‌می كردووه، ئه‌گه‌ر به‌و جۆره‌یش دۆخه‌كه به‌رده‌وام بێت و هه‌نگوین هاورده نه‌كرێ، ئه‌وه نرخه‌كه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌ڵام پێویسته هه‌نگه‌وانان ڕه‌چاوی دۆخی دارایی هاووڵاتییان بكه‌ن و نرخه‌كه‌ی زۆر به‌رز نه‌كه‌نه‌وه و به گران نه‌یفرۆشن."
ڕوونی كرده‌وه، "نرخی سروشتی هه‌نگوینێكی ته‌واو و بۆ چاره‌سه‌ر شیاو بێ به 80 هه‌زاره، ئه‌گه‌رچی به‌رهه‌مهێنانی هه‌نگوین ماندووبوونێكی زۆری ده‌وێت، بۆیه نرخه‌كه‌یشی به‌مشێوه‌یه به‌تایبه‌ت ئه‌مساڵ هاتوچۆی لای هه‌نگه‌كان قورس بوو به‌هۆی كۆرۆناوه."
ئاشكرای كرد، له‌ماوه‌ی داهاتوودا ئاماری وردی زیانی هه‌نگه‌وانانی كوردستان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێسته پێمان گه‌یشتووه هه‌نگه‌وانێكی زۆر تووشی زیان بوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ئامارێكی تۆڕی هه‌نگه‌وانانی كوردستان كه وێنه‌یه‌كی تایبه‌ت به "وشه" دراوه، له‌باره‌ی ژماره‌ی هه‌نگه‌وانان و ئه‌و پووره هه‌نگانه‌ی له كوردستاندا هه‌ن، زیاتر له 13 هه‌زار و 500 هه‌نگه‌وان له كوردستاندا هه‌ن و نزیكه‌ی 10 هه‌زار و 600 هه‌نگه‌وان ئه‌ندامن له كۆمه‌ڵه‌كان، ژماره‌ی پووره هه‌نگه‌كانیشیان ده‌گاته 275 هه‌زار پووره هه‌نگ كه به‌رهه‌می ساڵانه‌یان ده‌گاته نزیكه‌ی 800 تۆن له كوردستان.
به‌خێوكردنی هه‌نگ له ناوچه كوێستانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی له‌باری كه‌شوهه‌واكه‌یه‌وه په‌ره ده‌سێنێت و بازاڕه‌كانی كوردستانیش به به‌رهه‌می خۆماڵی هه‌نگوین پڕ بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام هاووڵاتییان هه‌میشه نیگه‌رانی ده‌رده‌بڕن له ساخته‌كاری و فێڵكردن له‌و به‌رهه‌مه‌دا.
هه‌نگوین ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆكه و نائارامی له گه‌روودا
لای خۆیه‌وه خه‌لیل شه‌كرالی خاوه‌نی فرۆشیاری به‌رهه‌می خۆماڵی كوردی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مساڵ هاووڵاتییان له‌گه‌ڵ سه‌ختی باری ئابووریشیان، به‌ڵام به‌دوای هه‌نگوینی باشی شاخ و كوردییه‌وه‌ن، له‌لای ئێمه تا ئێسته یه‌ك جۆر به‌رهه‌می هه‌نگوینی كوردی بێ شه‌كر ده‌ست ده‌كه‌وێت.
زیاتر گوتی، هاوڕێی نزیكی خۆمان هه‌بووه به‌رهه‌می ئێرانی و وڵاتانی تری كڕیوه، شه‌ش كیلۆ هه‌نگوینی ئێرانی 30 هه‌زار دیناری پێ داوه، به‌ڵام یه‌ك كیلۆ هه‌نگوینی ئه‌سڵی بێ شه‌كری كوردی به نزیكه‌ی 50 هه‌زاره، هه‌نگوینی شاخیش نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك.
ئه‌حمه‌د له‌تیف هاووڵاتییه‌كی كڕیاری هه‌نگوین كه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی سوودی لێ وه‌رده‌گرێت به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئێسته له بازاڕه‌كان یه‌ك كیلۆ هه‌نگوینی ئه‌سڵی به 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه، هه‌نگوینی ئێرانی كیلۆی به پێنج هه‌زاره و هه‌نگوینی توركی كیلۆی به 40 هه‌زاره، هه‌نگوینی ئه‌رمه‌نی و ئیماڕاتی و عێراقیش بوونی هه‌یه و نرخیان جیاوازه، به‌ڵام هه‌نگوین فێڵی زۆری تێدا ده‌كرێت و تا ئێسته ناتوانین وه‌ك هاووڵاتییه‌ك دڵنیا بینه‌وه له هه‌نگوینی ئه‌سڵ.
پێویسته بگوترێت كه پێگه‌یشتنی هه‌نگوینی كوردستان ساڵانه له ناوچه گه‌رمه‌كان له مانگی ئایار و حوزه‌یران، مێش ده‌ست به كۆكردنه‌وه‌ی شیله ده‌كات، له كوێستانه‌كانیش مانگه‌كانی ته‌مووز و ئاب ده‌ست به كۆكردنه‌وه‌ی شیله ده‌كرێت. له ناوه‌ڕاستی مانگی ئابیش ده‌ست به بڕینه‌وه‌ی هه‌نگوین ده‌كرێ.
دكتۆر به‌در قادر سورچی پسپۆڕ له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی به گیاده‌رمان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ئێسته كه هاووڵاتییان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر خواردنی هه‌نگوین، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنایه تا سیستمی به‌رگریی جه‌سته به‌هێز بكات و له نه‌خۆشیی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بیپارێزێت و له‌شی مرۆڤ به‌گشتی زۆر به‌هێز به‌ھێز بكات و ده‌روونی ھێمن بكاته‌وه."
زیاتر گوتی، "به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌نگوین یه‌كێكه له ده‌رمانه هه‌ره‌باشه‌كان كه بۆ هه‌موو ته‌مه‌نێك و هه‌موو كه‌سێك ده‌گونجێت بیخوات، ڕۆژانه یه‌ك كه‌وچك ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یه‌كی به‌رزیشیان هه‌یه، ده‌توانن به‌كاری بهێنن به‌و مه‌رجه‌ی هه‌نگوینه‌كه بێ شه‌كر بێت و هه‌نگه‌كه له‌سه‌ر گوڵ په‌روه‌رده كرابێت، به‌هۆی خاسیه‌ته‌كه زۆره‌كانیه‌وه له بوونی زینك و جۆره‌ها ڤیتامین بۆ ئه‌مڕۆمان زۆر به‌سووده خواردنی".
ئاشكرای كرد، "هه‌نگوین له‌كاتی خواردنی له‌لایه‌ن تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆكه و نائارامی له گه‌روودا، هه‌وره‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی باشه بۆ كلوگۆز كه ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ژانه سه‌ر، ئێمه به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كردوومانه له‌سه‌ری، بۆمان ده‌ركه‌وتووه هه‌نگوین سه‌رچاوه‌یه‌كی باشه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كان".
ئه‌و پزیشكه نه‌یشارده‌وه كه تووشبووانی نه‌خۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا ناتوانن ته‌نیا پشت ببه‌ستن به خواردنی هه‌نگوین، ئه‌گه‌رچی سوودی زۆریشی هه‌یه، به‌ڵكو ده‌بێت ده‌رمان وه‌ربگرن و ڕێنوێنییه پزیشكییه‌كان وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌وكات هه‌نگوین بخۆن و سووده‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت.
ھه‌نگوین یه‌كێكه له به‌رھه‌مه‌كانی ھه‌نگ، ئه‌ویش له ڕێی مژینی شیله‌ی گوڵه‌كانه‌وه دروستی ده‌كات، تاكه مێرووه پاشه‌ڕۆیه‌كه‌ی به سوودبه‌خشترین خۆراك بۆ مرۆڤ دابنرێت.