به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی هه‌ولێر له‌باره‌ی په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ی ئاب، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووه، له‌باره‌ی ئه‌و نمایشه‌ی ئه‌مڕۆی عوسمان كانی كورده‌یی كه كادرێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانه، ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و خۆ ده‌رخستنه و یاریكردنه به‌هه‌ستی خه‌ڵك، ئه‌گه‌ر راست ده‌كات بۆ خۆ هه‌ڵكێشان و خۆ ده‌رخستنی نییه، هه‌ركات داوا بكات راسته‌وخۆ ده‌توانێ وه‌زیره‌كان و به‌رپرسه‌كان ببینێ به‌حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستانه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ بۆچوون و سه‌رنج و پێشنیاره‌كان بخاته ڕوو و پێشكه‌شی بكات.
هه‌ركات مه‌لا عوسمان و هاوبیرانی بیانه‌وێ مزگه‌وت بكه‌نه شوێنی حزبایه‌تی و سیاسه‌ت، ئه‌وا رێ‌یان پێ نادرێت
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه كه مه‌لا عوسمان ساڵی رابردوو سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی كرد، خۆی و خێزانی كه ناویان له تیروپشكی حاجیان ده‌رنه‌چووبوو بۆ حه‌جكردن، داوای ئه‌وه‌ی كرد كه حه‌ج بكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی هیچ بڕه پاره‌یه‌كی نه‌دا بۆ فه‌ریزه‌ی حه‌ج كه كولفه‌كه‌ی بریتی بوو له 10 هه‌زار دۆلار، له‌سه‌ر حیسابی حاجیانی كوردستان گشتی حه‌جی كرد، ئه‌ی ئه‌مه گه‌نده‌ڵی نییه؟.
"مه‌لا عوسمان چه‌ند كادرێكی كۆمه‌ڵی كۆ كردووه‌ته‌وه به‌ناوی ئه‌وه‌ی كه وتاری هه‌ینی رێپێدراو بێت، باشه ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان ئه‌وه‌نده نابه‌رپرس بێت ره‌چاوی بارودۆخی هاووڵاتییان نه‌كات كه رۆژانه ته‌نیا له هه‌ولێر و شاره‌كانی كوردستان چه‌ندان كه‌س ده‌بنه قوربانی ئه‌و په‌تایه كوشنده‌یه، ئایا مه‌لا عوسمانی ئه‌ندامی په‌رله‌مان ته‌حه‌مولی به‌رپرسیاریه‌تی رۆحی خه‌ڵك ده‌كات؟ ئه‌گه‌ر ئاماده‌یه ئه‌وه بكات با واژوو بكات". له روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌وقاف وا نووسراوه.
دووپاتیش كراوه‌ته‌وه كه ئاین زۆر دووره له سیاسه‌ت و هه‌ركات مه‌لا عوسمان و هاوبیرانی بیانه‌وێ مزگه‌وت بكه‌نه شوێنی حزبایه‌تی و سیاسه‌ت، ئه‌وا رێ‌یان پێ نادرێت.