ئابووری بەریتانیا نەیتوانی چیتر بەرانبەر دەرهاویشتەكانی كۆرۆنا خۆی راگرێت و تووشی پاشەكشەیەكی زۆر بوو كە لە 11 ساڵی رابردوو رووی نەداوە.
ناوەندی ئاماری بەریتانیا بڵاوی كردەوە، ئابووری بەریتانیا لە سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو بەرێژەی 20.4% دابەزیوە.
بەگوێرەی
رادیۆ فەردا، دەگوترێ لە قەیرانی دارایی ساڵی 2009وە یەكەم جارە ئابووری بەریتانیا تا ئەم ئاستە پاشەكشە دەكات.
220 هەزار كەس لە بەریتانییەكان پیشەكانیان لە دەست داوە
هەر بەپێی ئامارەكان لە سێ مانگی دووەمی ئەمساڵدا، 220 هەزار كەس لە بەریتانییەكان پیشەكانیان لە دەست داوە. بەرپرسانی ئەو وڵاتە هۆكاری ئەو زیانە زۆرەیان بۆ داخرانی دەرگای بەشێكی زۆری كارگە و كار و كاسبییەكان بەهۆی كۆڕۆنا گەڕاندووەتەوە.
كۆرۆنا لە زۆربەی وڵاتانی دنیا كاریگەری نەرێنی هەبووە لە هەندێكیان گەشەی ئابووری سست كردووە و لە بەشێكی تریشیان گەشەی ئابووری نێگەتیڤی تۆمار كردووە كە خراپترین جۆری پاشەكشەی ئابوورییە.
لە بەریتانیا 313 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 47 هەزار كەسیش گیانیان لە دەست داوە.