به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی مه‌لا عوسمان كانی كورده‌یی په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڵاو كرده‌وه و دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه قسه‌ی ئه‌و كه‌سه هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاستی نییه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا پۆلیسی هه‌ولێر رای گه‌یاندووه، سه‌باره‌ت به‌و لێدوانه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌لا عوسمان كانی كورده‌یی كه ڕای گه‌یاندووه، گوایه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش لێیدراوه و خه‌ڵك گیراوه، بۆ هه‌موو لایه‌كی ڕوونبكه‌ینه‌وه، ئه‌و قسانه‌ی ناوبراو هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاستی نییه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ كه‌سێك نه‌گیراوه.
ئه‌م مامۆستایه به‌بێ مۆڵه‌ت گردبوونه‌وه‌ى ئه‌نجام داوه
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه نه ئه‌و مه‌لایه و نه‌كه‌سانیتریش ده‌ستیان بۆ نه‌براوه، ئه‌وه‌ی ڕوویداوه ئه‌م مامۆستایه به‌بێ مۆڵه‌ت گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه و رێنوێنییه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنایان پێشێل كردوون و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس به‌شێوازێكی زۆر یاسایی و مه‌ده‌نیانه هه‌وڵیانداوه بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوه‌یان پێبكرێ.
هه‌روه‌ك دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌موو به‌ڵگه و وێنه و ڤیدۆكان له به‌رده‌ستن كه هیچ كه‌س نه‌گیراوه و كه‌سیش ده‌ستی بۆ نه‌براوه، هه‌موو ئه‌وه‌شی له‌وباره‌یه‌وه ده‌گوترێ دوورن له‌ڕاستی و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قسه‌كانی ئه‌و مامۆستایه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.