ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و به‌شداریی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ، له ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی دۆخی دارایی ئێسته‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامی پرۆسه‌ی گفتوگۆی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق كرا.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له كاتێكدا هه‌وڵه‌كانی شاندی دانوستانكاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق به باشی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ، به‌جۆرێك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ بیانوویه‌كی ده‌ستووریی و قانوونی و دارایی نه‌هێشتووه‌ته‌وه بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن و له پێناو دابینكردنی مووچه و شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو مه‌رجه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی كه له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردان قبووڵ كردووه، به‌ڵام حكوومه‌تی فیدراڵی زیاتر له سێ مانگه ئاماده نییه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك وه‌ك مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بنێرێت كه ئه‌مه‌ش وای كردووه حكومه‌تی ھه‌رێم، نه‌توانێت شایسته‌ی دارایی مووچه‌خۆرانی خۆی خه‌رج بكات، به‌م هۆیه‌وه دۆخ و گوزه‌رانێكی ناله‌بار بۆ مووچه‌خۆرانی ھه‌رێم دروست بووه، سه‌ره‌ڕای ناھه‌مواریی بارودۆخی ته‌ندروستی. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه به پێی یاسا به‌ركاره‌كانی عێراق، ھه‌رێم ھاوشێوه‌ی به‌شه‌كانی تری عێراق، مافی خۆیه‌تی ئه‌و به‌شه مووچه‌یه‌ی كه بۆی خه‌رج ده‌كرا وه‌ریبگرێت و پێویسته جیاوازی له نێوان ھاووڵاتییانی ھه‌رێمی كوردستان و به‌شه‌كانی تری عێراق نه‌كرێ له خه‌رجكردنی شایسته‌ی دارایی مووچه‌خۆران كه ئه‌مه‌ش ده‌ستووری عێراق وه‌ك بنه‌ما جێگیری كردووه.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به تووندی نیگه‌رانیی و ناڕه‌زایی خۆی به‌رانبه‌ر به‌و هه‌ڵوێسته نه‌رێنییه‌ی حكوومه‌تی عێراق ده‌رده‌بڕێت
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به تووندی نیگه‌رانیی و ناڕه‌زایی خۆی به‌رانبه‌ر به‌و هه‌ڵوێسته نه‌رێنییه‌ی حكوومه‌تی عێراق ده‌رده‌بڕێت و داوا ده‌كات به ده‌نگ هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بێت و كێشه‌كان له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات و ڕێز له ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێت و پابه‌ندبوونه ده‌ستوورییه‌كانی به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكات.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له ھه‌مانكاتدا ئاماده‌یی خۆی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور دووپات ده‌كاته‌وه و شاندی باڵای دانووستانكاریشی ڕاسپارد درێژه به دانووستانه‌كان بده‌ن له پێناوی گه‌یشتن به ڕێكه‌وتن به تایبه‌تیش كه له ماوه‌ی ڕابردوو ھه‌رێم ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ جێبه‌جێكردنی پابه‌ندییه ده‌ستووریه‌كانی له بواری نه‌وت و دارایی و ئه‌وه به‌رپرسیارێتی حكوومه‌تی فیدڕاڵیه له به‌رانبه‌ردا ماف و شایسته‌ی دارایی ھه‌رێم ڕانه‌گرێت. هه‌روه‌ها داوا له سه‌رۆك كۆماری عێراق و وه‌زیر و نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات كه داكۆكی له ماف و شایسته دارایی و ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه بڕیار له میكانیزم و چۆنێتی دابه‌شكردنی مووچه بدات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه بكرێت به پێی ئه‌و توانا داراییه‌ی له به‌ر ده‌سته.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌روه‌ها هه‌ردوو وه‌زیری ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ی ڕاسپارد ، به‌داواداچوون بۆ گرفت و كێشه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان بكه‌ن له پێناو ڕێگریكردن له هه‌ر سه‌رپێچی و كارێكی نایاسایی كه له‌و ده‌روازانه ئه‌نجام بدرێت.