خۆپێشاندانه چه‌ند كه‌سییه‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید له سلێمانی ده‌ستی پێ كرد، به‌ڵام هێشتا شاسوار له‌وێ نییه.
په‌یامنێری "وشه" له شوێنی خۆپێشاندانه‌كه پێی ڕاگه‌یاندین، كه سه‌عاتێك ده‌بێت گرووپێك كۆبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا شاسوار نه‌هاتووه‌ته ناو خۆپێشانده‌ران و له‌وێ نییه.
ئه‌و خۆپێشاندانه‌ی ئه‌مڕۆ كه گومانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاستێكی به‌رزی كۆرۆنایشی لێ ده‌كرێ، پێچه‌وانه‌وه‌ی رێنوێنییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
سه‌فین ره‌سووڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پلاندانان له ته‌ندروستی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌موو جۆره قه‌ره‌باڵغییه‌ك ئیتر هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك بیكات كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی نه‌خۆشی كۆرۆنا ده‌بێت.
دووپاتی كرده‌وه كه خۆپێشاندان، پرسه، بۆنه و ئاهه‌نگ، ئه‌مانه راگیراون له پێناو دروستنه‌كردنی قه‌ره‌باڵغی و دووربوون له نه‌خۆشی كۆرۆنا.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی