وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، سه‌عات 8:30 خوله‌كی ئه‌مشه‌و ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی راده‌گه‌یه‌نرێت.
به‌پێی ئاگه‌دارییه‌كی وه‌زاره‌ته‌كه، له‌و كاته‌دا د.ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌نجام ده‌دات و دواتر ئه‌نجامه‌كان له‌سه‌ر لینكی ئه‌زموونه‌كان كاره ده‌كرێ.
ئه‌مساڵ تاقیكردنه‌وه‌كان دوای چه‌ندان جار دواخستنی به‌هۆی كۆرۆناوه، له ڕێوشوێنێكی توندی ته‌ندروستی به‌رێوه‌چوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه له چه‌ند پرسیارێكدا هه‌بووه، بۆیه وه‌زیری په‌روه‌رده بڕیاری داوه كه 10 نمره له‌و پرسیارانه بدرێ كه هه‌ڵه‌ی تیابووه.
قوتابیانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ده‌توانن له‌و لینكه‌دا ئه‌نجامه‌كه‌ی وه‌بگرنه‌وه: