ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ی ئاب، ڕۆژنامه‌نووس هونه‌ر ره‌سووڵ په‌یامنێری گه‌لی كوردستان له رانیه له ئه‌نجامی رووماڵكردنی خۆپێشاندانه‌كان گیانی له ده‌ست دا.
كه‌سێكی نزیكی هونه‌ر ره‌سووڵ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له ئه‌نجامی ماندووبوونی زۆر له‌كاتی رووماڵی خۆپێشاندانه‌كه‌ی ڕانیه كه ئه‌م ئێواره‌یه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی سه‌ر به نه‌وه‌ی نوێ به‌ڕێوه‌چوو گیانی له ده‌ست داوه.
هونه‌ر ره‌سووڵ به‌هۆی دووچاربوونی به نۆبه‌ی دڵ-ه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه
ئه‌و كه‌سه باسی له‌وه كرد كه په‌یامنێره‌كه‌ی گه‌لی كوردستان زمانی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه و خنكاوه/ هێشتا براكانی هۆكاری مردنه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه/.
به‌پێی هه‌واڵێكی تریش كه ماڵپه‌ڕی پیوكه‌ی میدیای زمانحاڵی یه‌كێتی بڵاوی كردووه‌ته‌و، هونه‌ر ره‌سووڵ به‌هۆی دووچاربوونی به نۆبه‌ی دڵ-ه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه.