دۆسیه‌ی ڤه‌نزوێلا یه‌كێكی تر له‌و بابه‌تانه‌ی بۆڵتن له كتێبه‌كه‌ی باسی لێوه كردووه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه سه‌ره‌ڕای كاره وه‌حشیگه‌رییه‌كانی ڕژێمی ڤه‌نزویڵا به سه‌رۆكایه‌تی مادۆرۆ و سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته به هیوای ئه‌وه‌ی كۆتایی به ڕژێمه‌كه بهێنێت، به‌ڵام له‌مه‌یش دا تره‌مپ تووشی شكستێكی گه‌وره بوو و جیهان نه‌بووه پشتیوانی ئه‌و هه‌وڵانه كه خوان گوایدۆی ڕێبه‌ری به‌رهه‌ڵستكارانی ڤه‌نزوێلا ده‌سه‌ڵات بگرێته‌ده‌ست، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به هه‌موو توانایه‌وه پشتیوانی ده‌كرد.
ته‌واوی ئه‌و فشارانه‌ی به‌سه‌ر ڕژێمی ڤه‌نزوێلا سه‌پاندمان شكستی هێنا و ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی به ته‌واوی له ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا و به‌رپرسانی حكوومه‌تیش به ته‌واوی له تواناكانی وڵاته‌كه‌مان بێهیوا بن، كه ده‌ست بۆ هه‌ر پرۆسه‌یه‌ك ده‌بات، دواجار به شكست لێی دێته ده‌ره‌وه، له ڕاستیدا ئێمه هیوای زۆرمان هه‌بوو به سه‌ركه‌وتنی فشاره‌كان و ده‌مانه‌ویست نیكۆلاس مادۆرۆی شوێنگره‌وه‌ی هۆگۆ شاڤێز به ته‌واوی دوور بخه‌ینه‌وه و ڕژێمه‌كه‌ی ببێت به به‌شێك له مێژوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی تره‌مپ زۆرترین كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان دروست كردبوو، بۆیه دۆخه‌كه وه‌كو پێشتر نه‌بوو كه وڵاتان پشتیوانی هه‌وڵه‌كانمان بن و هاوشێوه‌ی ئێمه سزا به‌سه‌ر ڤه‌نزوێلا بسه‌پێنن، تا كۆتایی به ڕژێمی مادۆرۆ بێ و خۆپێشانده‌ران و به‌رهه‌ڵستكاران بتوانن ڕژێمی وڵاته‌كه بگۆڕن.
له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو هیوایه‌یش ته‌واوی هه‌وڵه‌كانمان مایه‌پووچ بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ڤه‌نزوێلا به نێوده‌وڵه‌تی كرا و هه‌موو جیهان قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرد، به‌ڵام كاتێك ئه‌مه‌ریكا شكستی له گۆڕینی ڕژێمه‌كه هێنا، سات دوای سات پرسی ڤه‌نزوێلا ته‌نانه‌ت له میدیاكانی جیهانیش كه‌متر باسی لێوه كرا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تا ئێسته‌یش كێشه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه و خه‌بات دژی مادۆرۆ كۆتایی نه‌هاتووه. به‌ڵام تره‌مپ به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یده‌ویست به فه‌رمی ددان به‌وه‌دا بنێ كه له ڤه‌نزوێلا شكستی هێناوه و دۆسیه‌كه‌ی كپ كرده‌وه و چیتری له‌باره‌وه نه‌گوت.
ته‌واوی ئامۆژگارییه‌كانمان بۆ تره‌مپ بێسوود بوو و ئه‌مه‌ریكای له ڤه‌نزوێلا خسته گێژاوه‌وه
خرۆشانێكی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری دروست بوو، ته‌نانه‌ت له‌و هاووڵاتییانه‌ی ئه‌مه‌ریكایش كه به ڕه‌گه‌ز ڤه‌نزوێلی بوون پشتیوانی ته‌واوی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكایان ده‌كرد و زۆرێك له كۆنگرێس و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پیران له‌سه‌ر لادانی مادۆرۆ له حوكم هاوڕابوون، ئه‌مه‌یش كارئاسانی زۆری له‌به‌رده‌م تره‌مپ دروست كردبوو، چونكه یه‌كێك بوو له‌و دۆسیه ده‌گمه‌نانه‌ی كه شه‌قام و كۆنگرێس و ئه‌نجوومه‌نی پیرانیش پشتیوانی تره‌مپ و كۆشكی سپی بوون، به‌ڵام ده‌ستوه‌ردانی ڕووسیا و چین و پشتیوانییه‌كانیان بۆ مادۆرۆ و نه‌بوونی ستراتیجێكی ڕوون و گواستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م دۆسیه‌كه بۆ میدیا وایكرد هیچ شتێكمان ده‌ست نه‌كه‌وێت.
ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر مادۆرۆ له چواری ئاب/ئۆگه‌ست له ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵات به‌سه‌ر سه‌ربازان شكستی هێنا، ئه‌مه یه‌كێك بوو له هه‌وڵه هه‌ڵه و مه‌ترسیداره‌كان كه بیانووی دایه ده‌ست مادۆرۆ كه ئه‌مه‌ریكا و به‌رهه‌ڵستكاران به "تیرۆریست" ناو ببات، له ڕاستیدا ئه‌مه به‌رهه‌ڵستكارانی ناو سوپای ڤه‌نزوێلا بوون به‌مكاره هه‌ستان، كه‌چی زۆرترین زیانیان به ناوبانگی ئه‌مه‌ریكا گه‌یاند، چونكه هه‌ر چۆنێك بێ مادۆرۆ و زۆرێك له وڵاتانی نه‌یاری ئه‌مه‌ریكا ڕووداوه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ خسته سه‌ر شانی واشنتن، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی پشتیوانی له به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن كرد و خوان گوایدۆ بانگهێشتی ئه‌مه‌ریكا كرا.
ڕزگاربوونی مادۆرۆ له به‌رانبه‌ر هه‌موو هه‌وڵه‌كانی سوپا و به‌رهه‌ڵستكاران بۆ كرانه‌وه‌ی زیاتری به ڕووی كوبا و پێوه‌ندییه تۆكمه‌كانی له‌گه‌ڵ كوبا له‌لایه‌كه‌وه و سازش كردن بۆ به‌خشینی ده‌رفه‌تی گه‌وره به ڕووسیا و چین و ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه، به تایبه‌ت له كه‌رتی نه‌وت و گاز دا، له سه‌ری ساڵی 2019 كاتێك تره‌مپ له گفتوگۆی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ عه‌بدولفه‌تاح سیسی ته‌واو بوو، گفتوگۆی له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ڤه‌نزوێلا له‌گه‌ڵ كردم و دووپاتی كرده‌وه كه چین و ڕووسیا زۆرترین به‌ربه‌رستیان له‌به‌رده‌م ئه‌مه‌ریكا دروست كردووه له ڤه‌نزوێلا، نامه‌وێ له دووره‌وه دابنیشین و ته‌نیا وه‌ك ته‌ماشاكه‌رێك بمێنینه‌وه.
ئێمه وه‌كو ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ڕاوێژی زۆرمان پێشكه‌شی تره‌مپ كرد، به‌وه‌ی به نه‌رمییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌كه بكات و به خێرایی بڕیار نه‌دا و بوه‌ستێت تا ده‌رفه‌تێكی گونجاو به‌ده‌ست ده‌كه‌وێ و ئه‌وكات گورزێكی گه‌وره ده‌وه‌شێنین و به ته‌واوی مادۆرۆ و سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه‌ی پشتیوان و هاوپه‌یمانین تووشی سه‌رسڕمان ده‌كه‌ین، به‌ڵام تره‌مپ گوێی له‌و بۆچوونانه نه‌گرت و زیاتر له 50 وڵاتی به‌هۆی فشاره‌وه قایل كرد تا سزا و گه‌مارۆ به‌سه‌ر ڤه‌نزوێلا بسه‌پێنن.
تا ئێسته‌یش نازانرێ ئه‌مه‌ریكا له ڤه‌نزوێلا چیكرد و سیاسه‌تی به‌رانبه‌ر ئه‌و وڵاته چی لێ به‌رهه‌مهات
پاش ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانیشی شكستی هێنا، ئه‌مجاره گه‌ڕایه‌وه بۆ ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا و یاسای "ئۆباما كه‌یری" خسته‌وه به‌رباس و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌كرد، ئه‌مه‌یش وایكرد كه مادۆرۆ و ڕژێمه‌كه‌ی هه‌ست به به‌هێزی خۆیان بكه‌ن و له سنووری ده‌ریایی نێوان جویانا و ڤه‌نزوێلا چه‌ندان یه‌كه‌ی هێزی ده‌ریایی ڤه‌نزوێلا هێرشیان كرده سه‌ر كه‌شتییه‌كی گه‌وره‌ی كۆمپانیای ئیكسن مۆبیلی ئه‌مه‌ریكی كه له جویانا كاری ده‌كرد و كۆمپانیاكه له جویانا چه‌ندان گرێبه‌ستی هه‌بوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كی كۆمپانیایه‌كی زه‌به‌لاحی ئه‌مه‌ریكی، سنووربه‌زاندن بوو به ڕووی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام هه‌رگیز قه‌ره‌بووی ئه‌و سزایانه‌ی نه‌ده‌كرده‌وه كه مادۆرۆ تووشی هاتبوو، به تایبه‌ت به وه‌ستاندنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و داته‌پینی ئابووری وڵاته‌كه، كه ئه‌مه‌یش هانی خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌دا كه زیاتر دژی ڕژێمه‌كه بوه‌ستنه‌وه و هه‌وڵی خۆ ڕزگاركردن له ده‌ستی ئه‌و دیكتاتۆره خوێنڕێژه بده‌ن.
گرنگیدانی ئه‌مه‌ریكا له‌و كاته به جویانا كه هاوشێوه‌ی ڤه‌نزوێلا ده‌وڵه‌مه‌نده به سامانی نه‌وت وایكردبوو كه ئه‌و سامانه‌ی كه شاڤێز و مادۆرۆ هیوایان له‌سه‌ر هه‌ڵچنی بوو، به ته‌واوی ببێ به ده‌رد و به‌ڵا بۆ ڤه‌نزوێلا، دۆزینه‌وه‌ی جێگره‌وه‌ی ڤه‌نزوێلایش بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی نه‌وت و وزه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه و پشتیوانی ته‌واوی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به ته‌واوی ڕژێمه‌كه‌ی نیگه‌ران كردبوو، بۆیه ئه‌و په‌رچه‌كرداره‌یان نیشاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش نه‌یانتوانی هیچ له دۆخه‌كه بگۆڕن.
ئه‌گه‌ر بێینه‌وه سه‌ر هێرشه‌كه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه بۆ سه‌ر مادۆرۆ له‌وكاته‌دا تره‌مپ زۆر دڵخۆش بوو كاتێك هه‌واڵی هێرشه‌كه‌ی بیست، چونكه سه‌ره‌تا وا ڕاگه‌یه‌نرا كه هیچ هه‌واڵێك له باره‌ی مه‌رگ و مانه‌وه‌ی مادۆرۆ ڕوون نییه، ئه‌میش به دڵخۆشییه‌وه ده‌یگوت، كۆتایی به مادۆرۆ هێنرا.
تره‌مپ وا بیر ده‌كاته‌وه هه‌موو ئه‌وانه‌ی له خه‌یاڵی ئه‌و بوونیان هه‌یه به ئاسانی له واقیع دێنه دی
له‌و باسوخواسانه جارێكی تر تره‌مپم وریا كرده‌وه، كه ئه‌مجۆره سه‌ركه‌وتنانه به‌سه‌ر مادۆرۆ به‌هایه‌كی گه‌وره‌ی نابێ و پێویسته له گرتنه‌به‌ری ئه‌و بژارانه دوور بكه‌وێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و وه‌ڵامی دامه‌وه و گوتی نه‌خێر ده‌بێ به شێوه‌یه‌كی زۆر به‌هێز له‌ناوی ببه‌ین، هیچ چاره‌یه‌ك نه‌مێنێته‌وه، فه‌رمان ده‌رده‌كه‌م تا سوپای ئه‌مه‌ریكا گورزێكی كه‌مه‌رشكێن له ڕژێمه‌كه بوه‌شێنن و ڤه‌نزوێلا ئازاد بكه‌ن، كه ئه‌مه وایكرد ئێمه‌یش هیچ هیوایه‌كمان نه‌مێنێ و بوه‌ستین و وه‌ك سه‌یركه‌رێك بمێنینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی یارییه‌كانی تره‌مپ درێژه بكێشێ بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌نجامێكی باشی لێ بكه‌وێته‌وه.
تره‌مپ كه‌سایه‌تییه‌كی دژ یه‌كی هه‌یه و هه‌میشه جه‌نگه‌كانی ئه‌مه‌ریكای به‌رانبه‌ر به ئه‌فغانستان و عێراق به كاره‌سات ناوده‌برد، كه بووشی كوڕ فه‌رمانی ئه‌نجامدانی ده‌ركردن، كه‌چی له ده‌یان بۆنه و كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیش هێمای بۆ ئه‌وه ده‌كرد، كه بژاره‌ی زۆری له‌به‌رده‌سته و به‌كارهێنانی سوپای ئه‌مه‌ریكا بۆ هێرشكردنه سه‌ر ڤه‌نزوێلا یه‌كێكه له بژاره‌كان و هه‌ركات پێویست بكات، بڕیار ده‌دات بۆ جێبه‌جێكردنی گورزێكی له‌مشێوه‌یه.
كاتێكیش ئێمه بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌گه‌ڕاین، كه ئه‌مه‌ریا چی كرد له ڤه‌نزوێلا و چی ده‌سكه‌وت، تا ئێسته هیچ وه‌ڵامێكی ڕوون بوونی نییه و ته‌نانه‌ت تره‌مپیش ناتوانێ وه‌ڵامی بداته‌وه، له كاتێكدا زۆر به هیواوه قسه‌ی ده‌كرد و دڵنیابوو له داهاتوویه‌كی زۆر نزیك كۆتایی ڕژێمی مادۆرۆ ده‌بینێت، به‌ڵام ئه‌مانه هه‌مووی ئه‌و وه‌هم و خه‌ونانه بوون كه خۆی وێنه‌ی بۆ كێشابوون و وا بیر ده‌كاته‌وه كه ئه‌وه‌ی له هزری ئه‌ودایه، به ته‌واوی به‌وشێوه‌یه له واقیع دێته دی، به‌ڵام له ڕاستیدا هیچ شتێك نه‌هاته‌دی و ئێسته‌یش ئه‌مه‌ریكا نازانێ چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی ڤه‌نزوێلا بكات، چووه‌ته ناو كێشه‌یه‌كه‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی دیار نییه، له كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا هه‌میشه هه‌ر بڕیارێكی ده‌ركرد بێت، ستراتیج و پلانی گونجاوی بۆ داناوه، تا له هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
به‌شی سی و شه‌ش
به‌شی سی و حه‌وت
به‌شی سی و هه‌شت
به‌شی سی و نۆ
به‌شی چل
به‌شی چل و یه‌ك