دوای ڕزگاركردنی ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراق له ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش، جێهێشتنی به وێرانه‌یی و كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌كان له‌لایه‌ن میلیشیاكان و سته‌م و زۆرداری چه‌كدارانی میلیشیاكان به‌رانبه‌ر به خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار و ناوچه ڕزگاركراوه‌كانی تر، پسپۆران دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پاشماوه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، ئه‌و دوو كارته به‌كارده‌هێنن بۆ كێشكردنهوهی خه‌ڵك بۆ ڕیزه‌كانیان و پشتیوانیكردنیان، زیاتر بێهیواكردنیان به‌رانبه‌ر به حكوومه‌تی عێراق و به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كانیان به دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زێدی خۆیان و نیشته‌جێبوونه‌وه‌یان بێ كێشه و سته‌می چه‌كداره شیعه‌كان.
پسپۆرانی بواری تیرۆر و گرووپه جیا جیاكانی تیرۆریستان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئێسته چه‌كدارانی داعش به په‌یامێكی ورد و ستراتیجێكی ڕوونه‌وه ده‌یانه‌وێ ئه‌و دۆخه‌ی له عێراق بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بیقۆزنه‌وه، تا خه‌ڵكی ناوچه وێرانبووه‌كان بهێننه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی جارێكی تر هاوشێوه‌ی 2014 پشتیوانیان بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌كان بگرنه‌وه، ئه‌مه‌یش ستراتیجێكی نه‌رم و ترسناكه و له داهاتوو كاره‌ساتی گه‌وره‌تر به‌سه‌ر عێراق ده‌هێنێت.
ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید" ڕاپۆرتێكی له‌وباره‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه یه‌كه‌م میكانیزمی كهسبكردن و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی هاووڵاتییان له ناوچه جیا جیاكانی عێراق له‌لایه‌ن پاشماوه‌كانی داعشه‌وه، بریتییه له گه‌وره‌كردنی دۆسیه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و سته‌می میلیشیاكان زیاتر له قه‌باره‌ی خۆی و گوتنه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵك له نێو شه‌قام و به‌رده‌وامی باسكردنی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و میدیاكان، تا باوه‌ڕی خه‌ڵك به حكوومه‌ت و به‌ڵێنه‌كانی لاواز بكه‌ن و به ته‌واوی ئاماده‌یان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر له بێ هیواییه‌وه پشتیوانی چه‌كدارانی داعش بكه‌ن و به لێشاو ڕوو له ڕیزه‌كانی چه‌كدارانه‌وه بكه‌ن و دووباره ژماره‌ی تیرۆریستان ڕوو له زیادبوون بكات و بتوانن ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌كاندا بگرنه‌وه.
تيرۆریستان ئه‌و دوو بیانووه به‌كاردێنن تا جارێكی تر سوننه به‌لای خۆیان كێش بكه‌نه‌وه و بچنه ڕیزیانه‌وه
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، دۆسیه‌ی ڕفێنراوان و بێسه‌روشوێنكراوان له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه، داگیركردنی چه‌ندان ناوچه و ڕێگریكردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ زێدی خۆیان، وه‌ك ناوچه‌ی جرف سه‌خر و عوێسات و یهسرت و عه‌زیز به‌له‌د و چه‌ندان شوێنی تر، گرتنی به كۆمه‌ڵی خه‌ڵك و پێشێلكاری و تاڵانكارییه‌كانی حه‌شد، بێباكی حكوومه‌ت له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیان ده‌ستی تیرۆر و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی باژێڕه وێرانبووه‌كان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له كۆنگره‌ی ئاوه‌دانی عێراق كه له 2017 له كوێت ئه‌نجام درا زیاتر له 80 ملیار دۆلار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی وێرانبوون، هه‌موو ئه‌و دۆسیانه له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه دهجووڵێنرێ و هزری خه‌ڵكی پێ ده‌شێوێنن و دووباره هانیان ده‌ده‌ن كه بچنه‌وه ڕیزه‌كانی ئه‌وان و دڵنیایان ده‌كه‌نه‌وه كه حكوومه‌تی شیعه‌ی عێراق هیچ بۆ عه‌ره‌بی سوننه ناكات، به‌ڵكو میلیشیاكانی به‌رداوه‌ته گیانی سوننه‌كان و ڕۆژ دوای ڕۆژ سته‌می زیاتریان لێ ده‌كرێ و مافیان پێشێل ده‌كرێت.
له دوا تۆماری ڤیدیۆیی خۆیدا ڕێكخراوی داعش كه 40 خوله‌كه و له مانگی ئایار/مایۆی ڕابردوو بڵاوی كرده‌وه، داوا له عه‌ره‌بی سوننه ده‌كات، كه ئه‌و دۆخه ژێرده‌سته‌ییه‌ی ئێسته تێیكه‌وتوون، به‌هۆی باوهڕكردنیانه به به‌ڵێنه‌كانی حكوومه‌تی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان كه مه‌به‌ستی شیعه‌یه و به‌ڵێنیش ده‌دات كه هه‌ڵگه‌ڕاوان له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه كۆتاییان پێ ده‌هێنرێت.
دوو به‌رپرس له فه‌رمانگه‌ی ئاسایشی نیشتمانی عێراق كه سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه له‌وباره‌وه بۆ ڕۆژنامه‌كه هێمایان بۆ ئه‌وه كرد، كه به وردی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر په‌یامه‌كه‌ی داعش كردووه و له نیازه‌كانیان تێگه‌یشتوون كه ده‌یانه‌وێ كێشه و ناكۆكی و گرژییه‌كانی ناوخۆی عێراق جارێكی تر بقۆزنه‌وه، وه‌كچۆن پێشتریش ناڕه‌زایی سوننه‌كانیان قۆسته‌وه له‌وكاته‌ی له ئه‌نبار و ناوچه‌كانی تری سوننه به به‌رده‌وامی خۆپێشاندان دژی حكوومه‌تی نووری مالیكی ده‌كرا.
عه‌مید یه‌حیا ڕه‌سوول گوته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی چه‌كداری عێراق بۆ "العربی الجدید" گوتی، ناتوانین نكۆڵی له‌وه بكه‌ین، كه داعش پێوه‌ندی و پێوه‌ستبوونی به عێراق و عێراقییه‌كان هه‌یه، به‌ڵام دڵنیایی به هه‌مووان ده‌ده‌ن ئه‌و گرووپه چه‌كداره جارێكی تر سه‌رهه‌ڵناده‌نه‌وه و به ده‌ستێكی پۆڵایین ڕووبه‌ڕووی پاشماوه‌كانیشیان ده‌بینه‌وه.
له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی داعش له‌م كاره‌دا دۆخی عێراق به‌ره‌و مه‌ترسی گه‌وره هه‌نگاو ده‌نێته‌وه
ڕه‌سوول نه‌یشارده‌وه كه دوا په‌یامی تیرۆریستان زۆر ئاشكرایه كه ده‌یانه‌وێ یاری به هه‌ستی خه‌ڵك بكه‌ن و سۆزیان بۆ لای خۆیان بجووڵێنن و دووباره خه‌ڵك له خشته‌به‌رن و ناوچه‌كان بۆ سه‌رده‌می تاریكی بگه‌ڕێننه‌وه، كۆنتڕۆڵی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه مه‌حاڵه و داعش هه‌ناسه‌كانی كۆتایی ده‌دات و به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێ جارێكی تر زیندوو ببێته‌وه و ناوچه‌كان داگیر بكاته‌وه.
ره‌عد ده‌هله‌كی په‌رله‌مانتاری عێراق له‌وباره‌وه ئاشكرای كرد، به‌كارهێنانی ئه‌و دۆسیانه له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه، هۆیه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه حكوومه‌ت هیچ شتێكی بۆ ناوچه وێرانبووه‌كان نه‌كرد، ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی ناوچه‌كه ناتوانن به ئاسایی بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی گه‌وره‌ی زۆر درا، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێ بكرابووایهن و ناوچه‌كان ئاوه‌دان بكرابوونایهوه، ئێسته ئه‌و په‌یامانه له‌لایه‌ن تیرۆریستان و هه‌ر كه‌سێكی تره‌وه بووایه هیچ بایه‌خێكی نه‌ده‌بوو.