وەزارەتی كارەبا سیستمی زانینی بڕی كارەبای بۆ هاووڵاتییانی هەولێر كارا كرد و بەمنزیكانە لە سەرجەم شارەكان دەكەوێتە كار و دەتوانی بزانی چەندت كارەبا بەكار هێناوە.
ئەمڕۆ چوارشەم دووی ئەیلوول، لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی كارەبا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای هەولێر بەمەبەستی ئاسانكاری و كەمكردنەوەی قەڵەباڵغی بەشێوەی ئۆنلاین خزمەتگوزارییەكانی تایبەت بەزانینی كرێی كارەبا و خوێندنەوەی پێوەرەكان دابین كرد.
ئێستە هاوبەشانی كارەبا لە هەولێر دەتوانن سەردانی ئەو لینكە بكەن و بزانن چەندیان كارەبا بەكار هێناوە
ڕوون كراوەتەوە، بۆ كارئاسانی زیاتر، دواتر ئەو سیستمە لە شارەكانی تر دەكەوێتە كار، ئێستە هاوبەشانی كارەبا لە هەولێر دەتوانن سەردانی ئەو لینكە بكەن و بزانن چەندیان كارەبا بەكار هێناوە.
بەكارخستنی ئەو سیستمە لە كاتێكدایە پێشتر بەشێكی زۆری هاووڵاتییان گلەییان هەبوو كە پارەی زیاتریان لە بەكارهێنانی كارەبا لێ وەردەگیرێت.