كەمێك پێش ئێستە سەرۆكی فڕەنسا بە سەردانێكی فەرمی بۆ بینینی بەرپرسانی حكوومی عێراقی گەیشتە بەغدا، بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێمیش لە بەغدا ببینێت.
ئەمڕۆ چوارشەم دووی ئەیلوول،
ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فڕەنسا بە سەردانێكی چەند سەعاتی گەیشتە بەغدا و لەوێ چاوی بە سەرۆك و سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەوێت، سەرچاوەكان وێڕای ئاماژەكردن بۆ ناوەڕۆكی سەردانەكە، ئاماژە بۆ ئەگەری سەردانیكردنی ماكرۆن بۆ نەجەف دەكەن.
ئەمڕۆ چوارشەم لە بەغدا ماكرۆن چاوی بە هەریەك لە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەوێت.
ماكرۆن لەم سەردانەی چەندان دۆسیە هەن لەوانە پاڵپشتیكردنی هێزە تەناهییەكانی عێراق دژ بە داعش، پاڵپشتی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا و پرسی ئەو داعشە فڕەنساییانەی لە عێراق گیراون یان لە كەمپی هۆلن لە سووریا، بەوەی هەوڵ دەدرێت لە عێراق دادگایی بكرێن، لەگەڵ بەرپرسان تاتوێی دەكات.
جگە لە بەغدا، بڕیارە بۆ بینینی سیستانی سەردانی نەجەفیش بكات.