بڕیارده‌ری لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێی یاسا ناوه‌نده ئه‌هلییه‌كانی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان بۆیان نییه پێشێلی بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بكه‌ن و ده‌ست به خوێندن بكه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م دووی ئه‌یلوول، گه‌لاوێژ عوبێد بڕیارده‌ری لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌پێی یاسا ناوه‌نده‌كانی خوێندنی ئه‌هلی له هه‌رێمی كوردستان ناتوانن ده‌ست به خوێندن بكه‌نه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.
به هه‌موو جۆرێك ئۆنلاین و سیستمه‌كانی تر ره‌ت ده‌كرێنه‌وه
ڕوونیشی كرده‌وه كه په‌رله‌مانی كوردستان به‌دواداچوونی له‌سه‌ر پرسی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن كردووه، به هه‌موو جۆرێك ئۆنلاین و سیستمه‌كانی تر ره‌ت ده‌كرێنه‌وه.
گه‌لاوێژ دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باشتر بژارده‌كان تاوتوێ ده‌كات و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پێویسته ئه‌و پرسه یه‌كلا بكاته‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن یان دواخستنی ده‌دات و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانیش به‌و جۆره‌ن كه بۆ ماوه‌یه‌ك پرۆسه‌ی خوێندن دوا بخرێ.