نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌غدا له كۆبوونه‌وه‌دان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م دووی ئه‌یلوول، به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فڕه‌نسا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كرد و دوای گه‌یشتنیشی ده‌ستی به كۆبوونه‌وه‌كان كرد.
ئێسته نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌دان
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" ئێسته نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌دان.
هاوكات له چه‌ند سه‌عاتی داهاتوو چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ی تر له به‌غدا ئه‌نجام ده‌دات و هه‌ریه‌كه له محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار ده‌بینێ.
دوا كۆبوونه‌وه‌یشی له‌و سه‌ردانه‌ی بۆ به‌غدا، نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسایه و به بڕوای شاره‌زایانیش ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه گرنگییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێ.