ئه‌مڕۆ ساڵوه‌گه‌ڕی ئالان كوردییه، ئه‌و منداڵه‌ی كه له دووی ئه‌یلوولی 2015 له‌كاتی په‌ڕینه‌وه‌ی له ئیجه‌دا خنكا.
ئالان كوردی /3 ساڵ/، خه‌ڵكی كۆبانێ، پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له دووی ئه‌یلوولی ساڵی 2015 له كاتی په‌ڕینه‌وه‌ی له ئیجه‌دا خنكا، رووداوه‌كه كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی ناوخۆیی و دنیای لێ كه‌وته‌وه.
له‌سه‌ر ره‌وشی كۆچبه‌ران، هێشتا ئه‌و ته‌نگژه و هۆكارانه ماون كه وایكردووه ئالان كوردی هه‌وڵی ڕۆیشتی به وڵاتێكی تر بدات
له‌سه‌ر ره‌وشی كۆچبه‌ران، هێشتا ئه‌و ته‌نگژه و هۆكارانه ماون كه وایكردووه ئالان كوردی هه‌وڵی ڕۆیشتی به وڵاتێكی تر بدات، وه‌ك وڵاتان به‌هیچ جۆرێك هه‌ڵوێستیان به‌رانبه‌ر كۆچبه‌ران نه‌گۆڕاوه سه‌رباری ئه‌و ده‌نگدانه‌وه گه‌وره‌ی له ڕووداوی خنكانی ئالان كوردی هه‌بوو.
عه‌بدوڵا كوردی باوكی ئالان پێشتر له لێدوانێكدا بڕوای خۆی پێشان داوه كه دوای له‌ده‌ستدانی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی و مردنی ئالان و بڵاوبوونه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه، سیاسییه‌كان كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ری وێنه‌كه و رایان گه‌یاند، نابێت رووداوی هاوشێوه روو بدات، به‌ڵام هیچ شتێك نه‌گۆڕا.
رووداوه‌كه به‌و جۆره بوو: به‌له‌مێك به 30 سه‌رنشینی په‌نابه‌ره‌وه له كه‌ناره‌كانی توركیاوه به‌ره‌و دوورگه‌ی كۆسی یۆنانی به‌ڕێ كه‌وت و دوای ماوه‌یه‌ك وه‌رگه‌ڕا. هه‌مان ڕۆژ ته‌رمی بێ گیانی ئالان له كه‌ناری ده‌ریا نزیك له شاری "بۆدروم"ی توركیا دۆزرایه‌وه و ڕووداوه‌كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو