پسپۆڕانی ئوسترالیا له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كدا بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ده‌توانن ئه‌نزمێك له ژه‌هری هه‌نگدا ده‌ربێنن كه یارمه‌تیده‌ره له چاره‌سه‌ركردنی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، بێ ئه‌وه‌ی هیچ نیشانه‌یه‌كی مه‌ترسیدار جێ بهێڵێت و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پێست و جه‌سته‌ی ساغ هه‌بێت.
ماڵپه‌ڕی
عه‌ره‌بیه ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بڵاو كردووه‌ته‌وه، به وردی باس له هه‌نگاوه‌كانی توێژینه‌وه‌كه و ئاستی چاره‌سه‌ركردنی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له‌ڕێی ئه‌نزیمی ناو ژه‌هری هه‌نگ ده‌كات.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، پسپۆڕانی زانكۆی ویسترن له ئوسترالیا، توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر هه‌نگ و ژه‌هره‌كه‌ی كردووه، له‌مه‌وه چه‌ند سوودێكی گرنگی ئه‌نزیمی ناو ژه‌هری هه‌نگیان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه گرنگترینیان چاره‌سه‌ركردنی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، پسپۆڕان ژه‌هری ناو 312 هه‌نگی شاری پێرسی ئوسترالیا، ئێرله‌ندا و ئینگلته‌رایان ده‌رهێناوه، چه‌ندان توێژینه‌وه‌ی جیاوازیان له‌سه‌ری كردووه، له ئه‌نجامدا بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌نزیمێك له‌ناو ژه‌هری هه‌نگه‌كاندا هه‌یه كه ده‌توانێ گرێ و خانه‌ی شێرپه‌نجه به خێرایی له‌ناو ببات.
كاریگه‌رییه‌كه‌ی به ڕێژه‌ی %100 ده‌بێت
پێشتر له هیچ توێژینه‌وه‌یه‌كدا به‌راورد به كاریگه‌رییه‌كانی ژه‌هری هه‌نگ و ئه‌نزیمی میلتین كه له ژه‌هره‌كه‌دا هه‌یه، له‌سه‌ر جۆره جیاوازه‌كانی خانه و گرێی شێرپه‌نجه تاقی نه‌كرابووه‌وه.
پسپۆڕانی ئوسترالیا هه‌ستان به‌م كاره و سه‌ره‌تا ئه‌نزیمی میلتینیان له ژه‌هری هه‌نگه‌كه جیا كرده‌وه، دووباره ئاماده‌یان كرده‌وه، دواتر له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌رمانێك تێكه‌ڵیان كرد كه پێشتر بۆ له‌ناوبردنی خانه و گرێی شێرپه‌نجه دروستیان كردبوو، له ئه‌نجامدا توانی به ڕێژه‌ی %100 خانه شێرپه‌نجه‌كان له‌ناو ببات، بێ ئه‌وه‌ی هیچ كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنیی له‌سه‌ر خانه سه‌لامه‌ت و ساغه‌كان هه‌بێت.
توێژه‌ره ئوسترالییه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت، ئه‌م پێكهاته‌یه هیچ كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنیی له‌دوای چاره‌سه‌ركردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه جێ ناهێڵێت، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رییه‌كه‌ش به ئه‌نزیمی ژه‌هری هه‌نگ له‌سه‌ر خانه شێرپه‌نجه‌كانی مه‌مك زیاتر كاریگه‌ریی ده‌بێت وه‌ك له خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی شوێنه‌كانی تر.
خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان به سه‌عاتێك له‌ناو ده‌بات
سه‌رۆكی توێژه‌ران كه دكتۆر سیارا داڤییه له‌باره‌ی خێرایی كاریگه‌ریی ئه‌م چاره‌سه‌رییه ڕای گه‌یاندووه، ئه‌نزیمی میلتین ئه‌گه‌ر به سه‌رنج و وردییه‌كی لێهاتووانه به‌كار بێت و هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك له ئاماده‌كردنه‌كه‌یدا ڕوو نه‌دات، ده‌توانێ به ماوه‌ی 60 خوله‌ك كه ده‌كاته سه‌عاتێك، خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی مه‌مك له‌ناو ببات.
له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان، توێژه‌ر و پسپۆڕان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌نزیمی میلتینی ناو هه‌نگ كاریگه‌رییه‌كی تری باشی هه‌یه، له ماوه‌ی 20 خوله‌كدا ده‌توانێ ماده كیمیاییه‌كانی ناو خانه شێرپه‌نجه‌كان كه‌م بكاته‌وه و خانه‌كه شی بكاته‌وه.
له‌مباره‌یه‌شه‌وه دكتۆر داڤی گوتی، دوای توێژینه‌وه له‌سه‌ر ژه‌هری هه‌نگ و ئه‌نزیمی میلتین بۆمان ده‌ركه‌وت، ئه‌نزیمه‌كه ده‌توانێ به خێرایی هۆكاره‌كانی گه‌شه‌كردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه له‌ناو ببات و زیادكردنی كۆنترۆڵ بكات.
هه‌روه‌ها پڕۆفیسۆر پیته‌ر كلینكن گه‌وره‌ی زانایانی زانكۆی ویسترن له ئوسترالیا ڕای گه‌یاند، ئه‌نزیمی میلتین چه‌ندان سوودی تری هه‌یه و ورده ورده به‌پێی توێژینه‌وه‌ی زیاتر ئاشكرای ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ده‌توانێ چه‌ندان نه‌خۆشیی تری جه‌سته چاره‌سه‌ر بكات.
چاڵی ناو خانه شێرپه‌نجه‌كان
دكتۆر داڤی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند، تێكه‌ڵكردنی ئه‌نزیمی میلتین له‌گه‌ڵ ماده كیمیاییه‌كان و دانانی له‌سه‌ر خانه و گرێ شێرپه‌نجه‌كان، ده‌بێته ڕێخۆشكه‌ر بۆ چوونه ناوه‌وه‌ی ئه‌و تێكه‌ڵه‌یه و چاره‌سه‌ری تر بۆ ناو چاڵی خانه شێرپه‌نجه‌كان.
ڕوونی كرده‌وه، له‌م ڕێیه‌وه ده‌توانرێ چاره‌سه‌ری خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان به ماده‌ی كیمیایی ئه‌لدۆسیتاكسیل به‌رده‌وام بێت، ئه‌مه‌ش بۆ چاره‌سه‌ری جۆره به‌هێزه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك سوودی هه‌یه، ئه‌گه‌ریش ئه‌نزیمی میلتین و ئه‌لدۆسیتاكسیل تێكه‌ڵ بكرێت، كاریگه‌رییه‌كه‌ی زۆر به‌هێز ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن توێژه‌رانه‌وه له‌سه‌ر مشك تاقی كراوه‌ته‌وه و كاریگه‌رییه‌كی باشی هه‌بووه.
ژه‌هری هه‌نگی ئه‌وروپی
دكتۆر داڤی و هاوكاره‌كانی ئاماژه‌یان به‌وه داوه، له نێوان 20 هه‌زار جۆری هه‌نگدا كه له شاری بێرسی ئوسترالیا، ئێرله‌ندا و ئینگلته‌را كۆیان كردبووه‌وه، ژه‌هری هه‌نگه ئه‌وروپییه‌كان باشترین جۆر بوون و كاریگه‌رییه‌كی باشتریان له چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك هه‌بوو.
ده‌رزیی كیمیایی گونجاو
گروپی توێژه‌ران ئه‌وه‌یان روون كردووه‌ته‌وه، ژه‌هری هه‌نگ به ته‌واوی ناتوانێ چاره‌سه‌رییه‌كه بكات، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ماده‌ی ئه‌لدۆسیتاكسیل تێكه‌ڵ نه‌كرێت.
دكتۆر داڤی و توێژه‌ره هاوكاره‌كانی ئاماژه‌یان به‌وه داوه، له ئاینده‌دا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن بڕی به‌كارهێنانی ئه‌نزیمی ناو ژه‌هری هه‌نگه‌كه كه‌م بكه‌نه‌وه و كاریگه‌ریی زیاد بكه‌ن، به ڕێژه‌یه‌ك كه له‌كاتی به‌كارهێنانی له‌ڕێی ده‌رزیی كیمیاییه‌وه، له ئاستێكدا بێت كه تووشبووانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بتوانن به‌رگه‌ی بگرن.