ماكرۆن لە بەغداوە: هاتوومە تا پاڵپشتی عێراق بكەم لە كاتی خۆیدا

:: PM:12:25:02/09/2020 ‌
ماكرۆن سەرۆكی فڕەنسا دوای تەواوبوونی گەشتەكەی لە لبنان و گەیشتنی بە بەغدا ڕای گەیاند، هاتوومە تا لەكاتی دیاریكراودا پاڵپشتی عێراق بكەم هاوكاریی سەرەكییان بكەم.

ئەمڕۆ چوارشەم دووی ئەیلوول، ماكرۆن سەرۆكی فڕەنسا لەگەڵ شاندی یاوەری بۆ كۆبوونەوە و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا.

دڵخۆشم بۆ یەكەم جارە سەردانی بەغدا دەكەم 
كەمێك پێش ئێستە ماكرۆن لە تویتێكدا ڕای گەیاندووە، دڵخۆشم بۆ یەكەم جارە سەردانی بەغدا دەكەم، هاتووم تا لەكاتی پێویست پاڵپشتی ئەم وڵاتە بكەین.

بەپێی قسەی بەرپرسانی عێراقیش بێت، ئەمڕۆ چوارشەم لە بەغدا ماكرۆن چاوی بە هەریەك لە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەوێت.

لەبارەی ناوەڕۆكی دیدارەكانی ماكرۆن چەندان دۆسیە هەن، لەوانە پاڵپشتیكردنی هێزە تەناهییەكانی عێراق دژ بە داعش و پاڵپشتی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا و پرسی ئەو داعشە فڕەنساییانەی لە عێراق گیراون یان لە كەمپی هۆلن لە سووریا، بەوەی هەوڵ دەدرێت لە عێراق دادگایی بكرێن.

شایانی باسە ماكرۆن بە نیازی یارییەكی نوێیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەدوای ئەندامێكی نوێی ناتۆ دەگەڕێت لە شوێنی توركیا، ئەمەریكا لەو یارییەدا هۆشداری تەواوی بە كازمی داوە.


وشە - محەمەد میران