ئابووری ئوسترالیا دوای سێ دەیە داتەپی

:: PM:01:12:02/09/2020 ‌
كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئابووری ئوسترالیا زۆر نەرێنی بووە و دوای سێ دەیە بۆ یەكەم جار، ئابووری ئەو وڵاتەی تووشی داتەپین كردووە.

بەپێی ئامارە فەرمییەكانی حكوومەتی ئوسترالیا، لە سێ مانگی دووەمی ئەمساڵ ئابووری ئوسترالیا بە رێژەی 7% بچووكتر بووەتەوە.

دووەم وەرزی لەدوای یەكە كە ئابووری ئوسترالیا پاشەكشە دەكات
ئەمە بۆ دووەم وەرزی لەدوای یەكە كە ئابووری ئوسترالیا پاشەكشە دەكات و رێژەی نێگەتیڤ لە گەشەی ئابووری تۆمار دەكرێت. 

دوای 28 ساڵ لە تۆماركردنی گەشەی ئابووری پۆزەتیڤ، ئابووری ئوسترالیا نێگەتیڤ دەبێت و هەر كاتێكیش بۆ دوو وەرزی لەدوای یەك ئابووری هەر وڵاتێك گەشەی نێگەتیڤ تۆمار بكات، ئەوا دەگوترێ تووشی داتەپینی ئابووری بووە.

بەگوێرەی رادیۆ فەردا  كۆرۆنا كاریگەریی خراپی ئابووری لەسەر زۆربەی وڵاتانی دنیا هێناوەتە كایەوە و ئەو كاریگەرییانەش لە وڵاتە پێشكەوتووەكان بەرچاوترە.

پێشبینی دەكرێ لە سێ مانگی سێیەمی ئەمساڵی زاینیش لە زۆر وڵاتی دنیا پاشەكشەی ئابووری تۆمار بكرێت، هەرچەندە لەوانەیە بەهۆی لابردنی رێوشوێنەكانی دژ بە كۆرۆنا ئەو رێژەیە لە پاشەكشەی ئابووری كەمتر بێت.



وشە - سلێمان تاشان