پەرلەمانی كوردستان پێشێلی پێڕەوی ناوخۆ دەكات

:: PM:01:20:02/09/2020 ‌
ئەنستیوتی پەی ڕای دەگەیەنێت، پەرلەمانی كوردستان پێشێلی پێڕەوی ناوخۆی كردووە و نەیتوانیوە هەفتەی دوو ڕۆژ كۆ ببێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم دووی ئەیلوول، ئەنستیوتی پەی ڕاپۆرتێكی لەسەر كۆی گشتی كارەكانی پەرلەمان بڵاو كردەوە و تێدا هاتووە، پەرلەمانی كوردستان پێڕەوی ناوخۆی پێشێل كردووە كە بریتی بووە لە كۆنەبوونەوەی هەفتەی دوو ڕۆژ.

باس لەوەش كراوە، لە ماوەی 21 مانگی ڕابردوودا پەرلەمانی كوردستان تەنیا 44 كۆبوونەوەی ئەنجام داوە، ئەوەیش زۆر لە خواستی كۆبوونەوە بۆ یاسادانان كەمترە.
ئەوەیش زۆر لە خواستی كۆبوونەوە بۆ یاسادانان كەمترە

ڕوون كراوەتەوە، سەرۆكی پەرلەمان چوار جار دژی لێدوانەكانی خۆی لێدوانی داوە و نەیتوانیوە لەسەر بۆچوونێك كۆك بێت.

"كۆمەڵێك بابەت هەن پەرلەمانی كوردستان نەیتوانیوە كاریان لەسەر بكات وەك پاراستنی شوێنەوار، دەستوور و ڕێكخستنی دەروازەی سنوور، بەڵام نەكراوە زۆر پڕۆژەش هەن كە گرنگییان هەیە، تەنیا خوێندنەوەی یەكەمیان بۆ كراوە" لە راپۆرتی ئەنستیوتەکەدا وا نووسراوە.

دووپات لەوەیس کراوەتەوە، لیژنەكانی پەرلەمان نەیانتوانیوە بەكاری خۆیان هەڵسن و كاری خۆیان بەتەواوی نەكردووە، هەروەها بۆ ئەركی چاودێری 116 پرسیار دوو خولی ڕابردوو هەبووە، وەڵام نەدراونەتەوە.




وشە - رامیار جەواد