294 هاووڵاتیی بیانی لە ئێران بە كۆرۆنا مردوون

:: PM:02:07:02/09/2020 ‌
بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی ناوخۆی ئێران، لەم وڵاتە دوو هەزار و 852 هاووڵاتیی بیانی تووشی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 294 كەس گیانیان لە دەست داوە.

حوسێن زولفەقاری جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران ئاماژەی دا، 672 هەزار كەسی بیانی لە ئێران هەن و ئەوانەش كە روو لە ئێران دەكەن، ماوەی زیاتر لە كەمپەكان چاودێری دەكرێن بۆ ئەوەی نەبنە هۆكاری بڵاوبوونەوەی زیاتری كۆرۆنا.

لە ئێران یەكەم جار لە شاری قوم كۆرۆنا سەری هەڵدا
پێویستە بگوترێت لە ئێران یەكەم جار لە شاری قوم كۆرۆنا سەری هەڵدا و پاشان بەهۆی كەمتەرخەمی بەرپرسان و كەرەنتین نەكردنی شارەكە، ئەم پەتایە بە تەواوی ئێراندا بڵاو بووەوە.

پێشتر بەرپرسانی ئەفغانستان هۆشدارییان دابوو لەوەی ڤایرۆسەكە لە ئێرانەوە بۆیان دەگوازرێتەوە بەهۆی گەڕانەوەی ئەفغانییەكان لە ئێرانەوە بۆ وڵاتی خۆیان.

بەگوێرەی رادیۆ فەردا، مانگی رابردوو وەزارەتی تەندروستی ئەفغانستان بڵاوی كردەوە یەك لەسەر سێی دانیشتووانی ئەو وڵاتە تووشی كۆرۆنا بوون.

نزیكەی 26 ملیۆن كەس لە دانیشتووانی دنیا تووشی كۆرۆنا بوون و 861 هەزار كەسیش گیانیان لە دەست داوە.


وشە - سلێمان تاشان