هه‌ساره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر له ڕووی گه‌رما و سه‌رماوه جیاوازی زۆریان هه‌یه، له هه‌ستاره‌ی موشته‌ری پله‌ی گه‌رما ده‌گاته 471 پله‌ی سیلیزی و له هه‌ساره‌ی نیبتۆنیش تا 201 پله‌ی سیلیزی ده‌ڕوات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش له ڕووی كاته‌وه و جووڵه‌ی هه‌ساره‌كان جیاوازی زۆر هه‌یه له سه‌عاته‌كانی ڕۆژ و مانگه‌كان له ساڵێكدا، به به‌راورد به زه‌وی به ته‌واوی جیاوازن، ئه‌گه‌ر له كه‌ش و كاتی هه‌ساره‌یه‌كی تر ژیانمان بكردایه ته‌مه‌نمان چه‌ند و چۆن ده‌بوو؟
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه مۆزه‌ی ئیكسپلۆراتۆریۆمی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامی داوه، به دیارییكراوی به دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره گه‌ڕاوه، كه ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌سه‌ر هه‌ساره‌یه‌كی تر ژیانی بكردایه، ته‌مه‌نی چه‌ند ده‌بوو و چۆن ده‌ژیا؟
ئێسته ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه كراوه‌ته ئۆنلاین و هه‌موو خه‌ڵك ده‌توانن ته‌مه‌نی خۆیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌كانی تری زه‌وی بزانن، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر تۆ پێویسته ته‌نیا ڕێككه‌وتی له‌دایكبوونت ده‌نووسی، واته ڕۆژ و مانگ و ساڵ، ئیتر ته‌مه‌نی خۆت پێ ده‌دا، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هه‌ساره‌یه‌كی تر ژیانت بكردایه.
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتی له دایكبوونت چوار كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 1992 بێ، له‌سه‌ر زه‌وی واته ته‌مه‌نی 28 ساڵه، به‌ڵام له‌سه‌ر عه‌تارد ته‌مه‌نی 118 ساڵه و له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی نیبتۆنیش ته‌مه‌نی ته‌نیا 0.17ی ساڵێكه، واته هێشتا نه‌بووه به ساڵێك. ته‌نانه‌ت ڕۆژی له دایكبوونی داهاتوویش ده‌خاته ڕوو، بۆ نموونه ئه‌وه‌ی له چواری كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 1992 له دایكبووه، له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی نیبتۆن 11ی ئاب/ئۆگه‌ستی 2240 ساڵڕۆژی له دایكبوونی دێته‌وه!