گه‌نجێكی كۆڵۆمبی به ناوی كارلۆس ئه‌ندرییه له‌وكاته‌ی له سه‌رتاشخانه‌یه‌ك له‌لایه‌ن سه‌رتاشه‌وه قژی چاك ده‌كرێ و ماسكی ده‌موچاوی بۆ به‌كارده‌هێنرا، كه‌سێك دێته سه‌رتاشخانه‌كه و به ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ چه‌ند گولـله‌یه‌ك له‌سه‌ری ده‌دات و كۆتایی به ژیانی دێنێت.
پێگه‌ی "ده‌یلی مه‌یل" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌ندریه ته‌مه‌نی 27 ساڵه و له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه له نێو سه‌رتاشخانه هێرشی كراوه‌ته سه‌ر و چه‌ند گولـله‌یه‌ك له سه‌ری دراوه و ده‌سبه‌جێ له نێو سه‌رتاشخانه‌كه كۆتایی به ژیانی هاتووه.
به گوێره‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی كه كامێرای چاودێری ناو سه‌رتاشخانه‌كه گرتوویه‌تی، ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌ندریه له‌لایه‌ن سه‌رتاشێكه‌وه خه‌ریكی لێدانی ماسكه له ڕووخساری و كه‌شه‌كه زۆر ئارام و بێ كێشه‌یه، به‌ڵام له ناكاو یه‌كێك دێته ژووره‌وه و ده‌مانچه‌یه‌كی بێده‌نگی پێیه و ده‌ست به ته‌قه‌كردن له سه‌ری ئه‌ندریه ده‌كات و ده‌سبه‌جێ ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وی و سه‌رتاشه‌كه‌یش ڕاده‌كاته ده‌ره‌وه.
تا ئێسته دیار نییه هۆی كوشتنی ئه‌و گه‌نجه چییه و پۆلیسیش ته‌رمه‌كه‌یان هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه و ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌رییان كردووه و ناسنامه‌ی بكوژه‌كه‌یش ئاشكرا بووه و خه‌ریكن به دوایدا ده‌گه‌رێن.