ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆریای باكور فه‌رمان و ڕێوشوێنی نوێیان بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركرد، پۆلیس و سوپای وڵاته‌كه‌یان ڕاسپارد، كه هه‌ر كه‌سێك 800 مه‌تر له سنووری وڵاته‌كه‌یان نزیك ببێته‌وه، ئه‌وا ده‌سبه‌جێ ته‌قه‌ی لێ بكه‌ن و بیكوژن، ده‌یانه‌وێ به‌مشێوه‌یه‌یش ڕێگری له هاتنی تووشبووانی كۆرۆنا له چینه‌وه بۆ كۆریای باكور بكه‌ن.
میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه ئه‌و بڕیاره نوێیه‌ی كۆریای باكور چه‌ند ڕۆژێكه خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و پۆلیسی شاری هویریۆنگ كه ده‌كه‌وێته باكوری كۆریای باكور و سه‌ر سنووری چین ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كان كردووه و ئاگه‌داری پێشوه‌خته‌یان له 800 مه‌تر له دووری سنووره‌كانیان داناوه، كه هه‌ر كه‌سێك زیاتر نزیك ببێته‌وه، ئه‌وا گولـله‌باران ده‌كرێ و ده‌كوژرێت.
ئه‌و بڕیاره به درێژایی سنووری كۆریای باكور له‌گه‌ڵ چین پێڕه‌و ده‌كرێ كه نزیكه‌ی هه‌زار و 400 كیلۆمه‌تر سنووری هاوبه‌شیان هه‌یه، تا په‌تای كۆرۆنا به ته‌واوی كۆنتڕۆڵ ده‌كرێ، ئامانجیش لێی ڕێگرییه له گواستنه‌وه و گه‌یشتنی تووشبووان به كۆریای باكور.
به‌رپرسانی كۆریای باكور باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه دوژمن ده‌یه‌وێ تووشبووانی كۆرۆنا بۆ نێو كۆریای باكور بگوێزێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌مترین ڕێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنایش له وڵاته‌كه تۆماركراوه، به‌ڵام له هه‌فته‌ی ڕابردوو حاڵه‌تێكی مردن به‌هۆی كۆرۆنا له وڵاته‌كه تۆمار كرا و حكوومه‌تیش باری له‌ناكاوی ڕاگه‌یاند.