نیوەڕۆی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ محەمەد حەلبووسی كۆ بووەوە، هەردوولا هاوكاریی نێوان لایەن و پێكهاتەكانی وڵات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییەكانی ئەم قۆناغەی وڵات و تێپەڕاندنی قەیرانەكان كردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەم دووی ئەیلوول، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ بووەوە.
هاوكاریی نێوان لایەن و پێكهاتەكانی وڵات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییەكانی ئەم قۆناغەی وڵات و تێپەڕاندنی قەیرانەكان كردەوە
لە كۆبوونەوەكەدا پرۆسەی سیاسی و كاری ئەنجوومەنی نوێنەران و یاسادان، بابەتی دادگای فیدراڵی و میكانیزمی كاندیدكردنی ئەندامانی، پرۆسەی هەڵبژادنی داهاتووی عێراق، مەترسییەكانی تیرۆر، پێوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا، دۆخی گشتیی وڵات بەتایبەتی ناوچە زیان بەركەوتووەكانی شەڕی دژی داعش و پێویستییەكانیان، پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، دۆخی پێكهاتەكان و چەند پرسێكی تریان تاوتوێ كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا دووپاتیان لە گرنگیی هاوبەشی و هاوكاریی نێوان لایەن و پێكهاتەكانی وڵات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییەكانی ئەم قۆناغەی وڵات و تێپەڕاندنی قەیرانەكان كردەوە.
لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا دۆخی ئاوارەكانی شەڕی داعش لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستان و هەوڵەكانی گەڕاندنەوەیان، پێویستیی بایەخدانی زیاتر بە دۆخی ئاسایش و سەقامگیری و ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیان بەركەوتووەكانی شەڕ و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بە خەڵكی گەڕاوە بۆ ئەو ناوچانە، لەگەڵ چەند پرسێكی تر خرانە بەرباس.