ئۆتۆمبێله‌كانمان یه‌كێكن له سه‌رمایه گرنگه‌كانی ژیانمان و پێویسته هه‌میشه ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی بین بۆ ئه‌وه‌ی له هیچ حاڵه‌تێكدا مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانمان دروست نه‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له بواری بانسی و ئیستۆپ، چونكه سه‌ره‌كیترین به‌شه‌كانی ئۆتۆمبێلن و نه‌مانی بانسی مه‌ترسی گه‌وره‌مان له‌سه‌ر دروست ده‌كات.
له‌باره‌ی نیشانه‌كانی لاوازبوونی بانسی یان نه‌مانی بانسی ئۆتۆمبێل، ئاراس ئه‌حمه‌د شاره‌زای میكانیكی بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه سه‌ره‌كیترین ئاماژه‌ن بۆ نه‌مانی ئیستۆپ یان بانسی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت:
یه‌كه‌م - دروستبوونی زیكه زیك و خشه‌خش له ڕۆیشتندا به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام.
دووه‌م - دروستبوونی زیكه زیك و خشه‌خش له‌كاتی گرتنی ئیستۆپ.
سێیه‌م - دروستبوونی خڕه‌خڕ له‌كاتی گرتنی ئیستۆپ.
چواره‌م - داگیرسانی گڵۆپی ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئیستۆپ به به‌رده‌وامی له‌سه‌ر داشبۆڕدی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت.
شارەزایان دەڵێن، بۆ ئەوەی بە سەلامەتی ئۆتۆمبێلەکەت لێبخوڕیت و لە ڕووداوی هاتوچۆ دوور بیت پێویستە پشکنین بۆ بانسییەکانت بکەیت
پێویسته چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی تووشی كێشه‌ی بانسی نه‌بین؟
ئه‌و شاره‌زایه ئاشكرای كردووه، پێویسته دوای گۆڕینی بانسی تازه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانمان، له كاتی گۆڕینه‌وه دوای سێ مانگ بۆ پێنج مانگ، پشكنینی بانسییه‌كانمان بكه‌ین لای كه‌سی شاره‌زا، بۆ ئه‌وه‌ی بزانی دۆخی بانسه‌كانت چۆنه بۆ ئه‌وه‌ی تووشی هیچ مه‌ترسی ته‌واوبوونی بانسی نه‌بیت له ڕۆشتنی ئاسایی‌دا.
ئه‌گه‌ر له‌كاتی ڕۆیشتندا بانسی ئۆتۆمبێله‌كه‌مان نه‌مێنێ، ده‌بێته هۆی چی؟
ئاراس ئه‌حمه‌د ئاشكرای ده‌كات، دیاره ئه‌م حاڵه‌ته زۆر مه‌ترسیداره و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه ژیانی خۆت و سه‌رنشین و ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بكه‌وێته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی ''مان و نه‌مان''.