به‌هۆی گونجاوی و له‌باری كه‌شوهه‌واوه، ئه‌مساڵ به‌رهه‌می ترێی خۆماڵی له سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێن و به‌تایبه‌تیش گونده‌كان، زیادی كردووه و خواستی زۆری له‌سه‌ره و نرخه‌كه‌شی گونجاوه.
سدیق حه‌مه‌كه‌ریم دانیشتووی گوندی فزڵجه‌ی خوار شارۆكه‌ی پێنجوێن به "وشه"ی راگه‌یاند، ترێ یه‌كێكه له‌و میوه به‌تامانه‌ی كه ساڵانه له وه‌رزی هاویندا پێ ده‌گات و به‌هۆی بوونی ڤیتامین و پێكهاته‌كه‌یه‌وه، خواردنی ئاسان و به‌تامه و خه‌ڵك حه‌زی زۆری پێیه‌تی، به‌تایبه‌تی كه ئێسته وه‌رزی گه‌رمایه، ئه‌و رێژه ئاوه‌ی تێیدایه فێنكی به‌جه‌سته ده‌به‌خشێت.
زیاتر گوتی، ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانی رابردوو، له به‌شێكی زۆری ره‌ز و باخی هاووڵاتییاندا، ترێیه‌كی زۆر بوونی هه‌یه و پێگه‌یشتووه، به‌شێكی خاوه‌ن باخ و جووتیاران بۆ خۆیانی داده‌نێن و به‌شه‌كه‌ی تریشی له بازاڕ ده‌فرۆشنه‌وه، گونجاویی نرخه‌كه‌ی وای كردووه خواستێكی زۆری له‌سه‌ر بێت.
هەر کیلۆیەک لە ترێی ئەمساڵ نرخه‌كه‌ى له نێوان هەزار تا هەزار و 500 دیناره
ئه‌و جووتیاره ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه، باران و به‌فری زۆر، كاریگه‌ری له‌سه‌ر زیادبوونی به‌رهه‌می ترێی خۆماڵی هه‌بووه، چونكه نه‌خۆشی كه‌متر بووه و گه‌ڵا و به‌رسیله‌كان كه‌متر نه‌خۆشی و مێرووه زیانبه‌خشه‌كان زیانیان پێ گه‌یاندبوون.
رێبوار یادگار خاوه‌ن دوكانی میوه له بازاڕی پێنجوێن بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، ئێسته ڕۆژانه به به‌رده‌وامی ترێیه‌كی زۆر دێته بازاڕه‌وه و ئێمه له جووتیارانی ده‌كڕینه‌وه و هه‌ر كیلۆیه‌كیش نرخه‌كه‌ی له نێوان هه‌زار تا هه‌زار و 500 دیناره.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ترێی كوردی خۆماڵی خواستی زۆری له‌سه‌ره و جیاوازه له‌و ترێیه‌ی پێشتر له ئێرانه‌وه ده‌هێنرایه هه‌رێم، بۆیه ساغكردنه‌وه‌ی له ئه‌ستۆی حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و هاووڵاتییاندایه.
شارۆكه‌ی پێنجوێن ناوچه‌یه‌كی كوێستانییه و ده‌كه‌وێته 96 كیلۆمه‌تر باكوری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای سلێمانی، ئه‌مساڵ به‌رهه‌می ترێ له ناوچه‌كه زیادی كردووه و خه‌ڵكیش خواستێكی زۆری له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه هه‌یه.
پێنجوێن/ ڕێبین پێنجوێنی