کەمێک پێش ئێستە، هەورەبرووسکەیەکی بەهێز دای لە یەکێک لە چیاکانی ناوچەی شارباژێڕ و بەهۆیەوە ئاگر کەوتەوە.
هۆشیار عەبدوڵا پەیامنێری "وشە" لە سلێمانی ڕای گەیاند، دوای سەعات سێی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەم دووی ئەیلوول، هەورە برووسکەیەکی بەهێز داویەتی لە چیای گامۆڵی سەر بە ناوچەی شارباژێر، بەهۆیەوە ئاگر لە چیاکە کەوتەوە.
تا ئێستە ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە
ڕوونی کردەوە، تا ئێستە ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە، لە کاتێکدا لە ساتی هەورەبروسکەکەوە تا ئێستە بە دەیان دۆنم زەویی لە شاخەکە سووتاندووە.
هاووڵاتیانی گوندی گامۆڵ چوونەتە شاخەکە و سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن، لایەنە پێوەندیدارەکان و پۆلیسی دارستان و بەرگریی شارستانیش بەڕێگاوەن بۆ ئەوەی بچنە شوێنەکە و ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
سلێمانی/ هۆشیار عەلی