دوای ئه‌وه‌ی به ناوه‌ندگیریی ئه‌مه‌ریكا پێوه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل و ئیمارات به‌ره‌و ئاساییبوون هه‌نگاویان نا و ڕۆژی دووشه‌م 31ی ئاب، یه‌كه‌م گه‌شتی ئاسمانی بازرگانی له نێوان ئه‌و دوو وڵاته ئه‌نجام درا، ئه‌مڕۆیش سعوودیه ڕازی بوو بۆ له‌مه‌ودوا ئیمارات ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی بۆ گه‌شته‌كانی به‌كار بهێنێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م دووی ئه‌یلوول، ده‌سه‌ڵاتی
فڕۆكه‌وانی سعوودی بڕیاری دا كه بۆ له‌مه‌ودوا ئیمارات بۆ گه‌شته‌كانی ته‌واوی دنیا و ئیسرائیلیش، ئاسمانی سعوودیه به‌كار بێنێت و ئه‌وان هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه و پێویسته ته‌نیا پابه‌ندی یاساكان بن.
بڕیاره‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی سعوودیه فڕۆكه‌كانی ئیسرائیلیش ده‌گرێته‌وه
چاودێران پێیان وایه ئه‌مه دووه‌م هه‌نگاوه به‌ره‌و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات و سعوودیه.
ئه‌گه‌رچی پێشتر سعوودیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی باشی دیپلۆماسی هه‌بوو، به‌ڵام ڕێی نه‌ده‌دا كه فڕۆكه‌ی ئیسرائیلی و هیچ وڵاتێكی تر بۆ ئیسرائیل له ئاسمانی ئه‌وه‌وه گه‌شت بكات.
بڕیاره‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی سعوودیه فڕۆكه‌كانی ئیسرائیلیش ده‌گرێته‌وه.
ئاشكرا بووه كه چه‌ند وڵاتێكی تری عه‌ره‌بی رێی ئیمارات ده‌گرنه به‌ر بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا. ئه‌وانیش سعوودیه و به‌حرێن ده‌بن.